(31) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه‌کردیت له‌م قورئانه، ئه‌وه حه‌ق و ڕاستیه‌و به‌ڕاست دانه‌ری کتێبه پێشه‌واکانیشه، به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و بینایه به به‌نده‌کانی.
(32) پاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه (چاکه‌ی که‌مه‌و گوناهی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گه‌رم و گوڕه له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا، ڕێز‌و خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه..
(33) ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه (له پاداشتی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌یاندا) ده‌چنه باخه‌کانی به‌هه‌شتی- عدن-ه‌وه، له‌وێ ده‌ستبه‌ندی ئاڵتون و مرواری ده‌کرێته ده‌ستیان، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمه.
(34) ئینجا هه‌مووان له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆش‌بوو سوپاسگوزاره.
(35) ئه‌و خوایه‌ی که جێنشینی کردین له ماڵی هه‌میشه‌یدا به به‌خشش و ڕێزی تایبه‌تی خۆی ئیتر هیچ نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌ك توخنمان ناکه‌وێت، هیچ ئازار‌و ئێشێکی ده‌روونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات.
(36) له‌و لاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون، دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه، بڕیاری له‌ناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! ته‌نانه‌ت به‌شێك له سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو کافر‌و بێ باوه‌ڕه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین.
(37) ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه، مه‌رج بێت کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد، له وه‌ڵامیاندا خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێك بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟! بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات، (دیاره هه‌موویان خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕده‌بن و قسه‌یان نامێنێت)، بۆیه پێیان ده‌وترێت: که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ، چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێکیان نیه.
(38) به‌ڕاستی خوا زانا‌و شاره‌زای نهێنیه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌وه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراوه..