(64) ژیانی ئه‌م دنیایه جگه له گه‌مه و گاڵته و یاری شتێکی تر نیه... (واته بێ نرخه و ئه‌وه ناژی خه‌ڵکی ئاوا په‌لاماری ده‌ده‌ن و سته‌م له پێناویدا ده‌که‌ن) به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌تیش و ژیانی ناو به‌هه‌شت، هه‌ر ئه‌وه ژیانه (شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که ئاده‌میزاد هه‌وڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه و تێبگه‌یشتنایه.
(65) هه‌ر کاتێک خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) سواری که‌شتی ده‌بن، مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌کات، زۆر به‌کوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام کاتێک خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه‌وه وشکانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌کتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.
(66) جا با ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو به‌دنمه‌ک بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششانه‌ی ئێمه‌وه، با نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا به‌کار بهێنن به‌و شێوازه‌ی که پێی ڕازی نیه، سه‌ره‌نجام له داهاتوودا خۆیان ده‌بیننه‌وه و به‌ئاگا دێنه‌وه..!
(67) (باشه، خوانه‌ناسانی مه‌ککه) هه‌ست ناکه‌ن، نابینن که چۆن شوێنێکی ئه‌مین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون له‌کاتێکدا، له ده‌وروبه‌ریانه‌وه خه‌ڵکی ده‌فڕێنرێت، ئایا هه‌ر باوه‌ڕ به به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌هێنن و هه‌ست به نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌یی ده‌که‌ن؟!
(68) جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌دات، یان ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت، ئایا له دۆزه‌خدا جێگه و ڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێ باوه‌ڕان دابین نه‌کراوه؟ (بێگومان ئاماده کراوه).
(69) ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه؛ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان (که به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌دوایه)، بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ جاکه‌کارانه.
(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
(2) ڕۆمه‌کان تێکشکێنران (به‌ده‌ستی فارسه‌کان).
(3) له نزیکترین و نزمترین وڵاتیاندا، به‌ڵام له ئاینده‌دا (نۆره‌یان دێته‌وه) ڕۆمه‌کان دوای شکستیان سه‌رده‌که‌ونه‌وه.
(4) له چه‌ند ساڵێکدا (چه‌ند ساڵێکی داهاتوو نێوان 3-9 ساڵ)، هه‌موو کار‌و فرمانێك ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوایش (له هه‌موو کات و هه‌موو شوێنێك)، جا ئه‌و ڕۆژه ئیمانداران خۆشحاڵ و شاد ده‌بن...
(5) به سه‌رکه‌وتنی خوا، (که به‌خشی به ئیمانداران و به ڕۆمه‌کان)، هه‌ر که‌سێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك ئه‌و زاته بیه‌وێت، سه‌ری ده‌خات، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره و زۆریش دلۆڤان و میهره‌بانه.