(89) که‌سێک به کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی چاکتر له‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ئه‌وانه له‌و ڕۆژه‌دا له ترس و بیم پارێزراون و ئاسووده و ئارامن.
(90) ئه‌وه‌ش به تاوان و گوناهو خراپه‌وه دێت، به ڕوودا و سه‌ره‌و خوار ده‌خرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه و (پێیان ده‌وترێت): ئایا پاداشتان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌تانکرد؟!
(91) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ): به‌ڕاستی من ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێدراوه خوای ئه‌م شاره‌و ئه‌م شوینه بپه‌رستم که حورمه‌تی بۆ داناوه‌و هه‌موو شت ئه‌و خاوه‌نیه‌تی، فه‌رمانیشم پێدراوه له فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمانه‌کان بم.
(92) (فه‌رمانیشـم) پێدراوه که): قورئان ده‌ور بکه‌مه‌وه و به‌رده‌وام بیخوێنمه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت وه‌ربگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی قازانجی وه‌رگرتنی ڕێنمووماییه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی (له دنیا‌و قیامه‌تدا سوودی لێوه‌رده‌گرێت)، ئه‌وه‌ش که گومڕا ده‌بێت، تۆ پێی بڵێ: (من زۆرم له سه‌رتان نیه) بێگومان من ته‌نها یه‌کێکم له بێ‌دار که‌ره‌وه‌کان.
(93) بڵێ (الحمد لله) سوپاس و ستایش بۆ خوا، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه (که هه‌مووی ده‌ستکار و به‌دیهێنراوی خوایه)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده.
(2) ئه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه ڕوون و ئاشكرایه.
(3) ئێمه هه‌ندێك له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی گرنگی ڕاست و نه‌گۆڕی مو‌سا و فیرعه‌ون ده‌خوێنینه‌وه به‌سه‌رتدا، بۆ ئه‌وه‌ی سوود بگه‌یه‌نین به گه‌لێك كه بڕوا ده‌هێنن (تا ببێته په‌ندو ئامۆژگاری).
(4) بێگومان فیرعه‌ون زاڵ و دڕنده بوو له وڵته‌كه‌یدا، خه‌ڵكه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد (جیاوازی خسته نێوانیانه‌وه)، ده‌سته‌یه‌كیانی ده‌چه‌وسانده‌وه و لوازی ده‌كردن، منداڵه نێرینه‌كانی سه‌رده‌بڕین، كچان و ئافره‌تانی (به‌زه‌لیلی ده‌هێشته‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مكاره یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تۆوی خراپی ده‌چاند.
(5) ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ده‌روو بكه‌ینه‌وه له چه‌وساوه‌كان و منه‌تی خێر بكه‌ین به‌سه‌ر لوازكراوه‌كاندا له وڵتداو ده‌مانه‌وێت بیانكه‌ینه پێشه‌واو بیانكه‌ینه میراتگری سامان و ده‌ساڵتی سته‌مكاران.