(35) وێنه‌ی نمونه‌یی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به‌ڵێن دراوه به پارێزگاران (که جوان و ڕازاوه‌یه) چه‌نده‌ها ڕووبار ڕه‌وان و جاریه (به‌ژێر دره‌خته‌کان و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا)، خواردن و خواردنه‌وه‌ی (ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگی) به‌رده‌وامه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆش و (هه‌وای سازگارو شنه‌ی شه‌ماڵدا) ئه‌وه‌یه سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی له‌توڕه‌یی خوا خۆیان پاڕاست، سه‌ر ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناسانیش ئاگری دۆزه‌خه.
(36) ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێ به‌خشیوون (شوینکه‌وته‌ی حه‌ق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان ده‌بن به‌و قورئانه‌ی که بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌ندێ گرۆ ده‌سته‌ی تریش هه‌یه ئینکاری هه‌ندێکی ده‌کات.. پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێ دراوه که ته‌نها خوا بپه‌رستم و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵیشی بۆ بڕیار نه‌ده‌م، هه‌ر بۆ لای ئه‌و خه‌ڵك بانگ بکه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
(37) هه‌ر به‌و شێوه‌یه (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان به زمانی جۆراو جۆر ڕه‌وانه کردووه) قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن خواوه) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.
(38) سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه کردووه و هاوسه‌رو نه‌وه‌شمان پێداون، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه به‌ویستی خۆی موعجیزه نیشان بدات ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بووبێت، بۆ هه‌موو کار‌و ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبه‌ت هه‌یه.
(39) خوا ویستی نه‌مانی له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ك بێت، له‌ناوی ده‌بات و ده‌یکوژێنێته‌وه، یان ده‌یهێڵێته‌وه و پایه‌داری ده‌کات، سه‌رچاوه‌ی تۆمارکراوی هه‌موو ڕووداوه‌کان لای ئه‌و زاته‌یه، (یاخود خوا ئایینه پێشووه‌کان له مه‌یداندا ناهێڵێت و دواهه‌مین ئاین و به‌رنامه‌ی که ئایینی ئیسلامه ده‌یچه‌سپێنێت و پایه‌داری ده‌کات).
(40) جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین، یاخود بتمرێنین و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وان نه‌بینیت، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
(41) ئایا خوا نه‌ناسان نه‌یانبینیوه، ئێمه چۆن ئه‌م لاو ئه‌و لای زه‌وی که‌م ده‌که‌ینه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی خوانه‌ناسان ناهێڵین له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام به‌رنامه و ئوممه‌تی میانه‌ڕه و سه‌ر ده‌خه‌ین) خوا خۆی داوه‌ریی ده‌کات و (گۆڕانکاریه‌کان تاوتۆی ده‌کات)، که‌س ناتوانێت موحاسه‌به‌ی بکات و کۆسپ و ته‌گه‌ره بهێنێته ڕێی وئه‌وزاته زۆر به‌خێراییهه‌موو شتێك تاوتۆی ده‌کات و له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.
(42) بێگومان خوا نه‌ناسان پێش ئه‌مانیش پیلانیان گێڕا، به‌مه‌رجێك پیلانه‌کانیان هه‌ر هه‌مووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایه، ده‌زانێت هه‌ر که‌س چی ده‌کات و چی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات، بێ باوه‌ڕ خوانه‌ناسانیش له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌رئه‌نجامی ئه‌م جیهانه و ئه‌و جیهانیش بۆ کێ ده‌بێت.