(29) ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هیناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌تی جوان و ڕازاوه و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش بۆیان ئاماده‌یه.
(30) ئا به‌و شێوه‌یه تۆمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر ئوممه‌تێك که پێش ئه‌مان میلله‌تانی تریش هه‌بوون، تا ئه‌م قورئانه‌ی که به‌وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردویت به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ به‌خوای میهره‌بان ناهێنن، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری منه و بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، من هه‌ر پشتم به‌و زاته به‌ستووه، گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
(31) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه، خوا قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه، یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه، یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه، خوانه‌ناسان هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێك و هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، باشه، ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نا‌ئومێد نه‌بوون (له بێ دین و خوانه‌ناسان، خۆ هیدایه‌ت به زۆر نیه؟) جا ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن (خوانه‌ناسان وه‌نه‌بێت ژیانی دنیا به‌خۆشی به‌رنه سه‌ر، به‌ڵکو) به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کار‌و پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه، یاخود ئه‌و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیك ماڵهکانیانهوه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌تا به‌ڵێنی خوا دێته دی، به‌ڕاستی خوا په‌یمانی ناشکێنێت و ده‌یهێنێته دی.
(32) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر خوا نه‌ناسان گاڵته ده‌که‌ن به تۆ یان به ئایینه‌که‌ی تۆ، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش، جا من ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تمدا به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون پاشان خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن، جا چۆن تۆڵه‌یه‌ك بوو تۆڵه‌که‌م؟ (له مێژوو بپرسه و سه‌رنجی ئاسه‌واریان بده)!
(33) جا ئایا ئه‌و زاته‌ی که سه‌رپه‌رشتیاری کار‌و کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سێك و ده‌زانێت چیان کردووه (وه‌کو په‌رستراو و بته‌کانی تر وایه که خه‌ڵکی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن؟)، له‌گه‌ڵ گه‌ورویی و باڵاده‌ستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌دا نه‌فامان شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیارداوه، تۆش بڵێ: ئاده‌ی ئاوی ئه‌و بت و هاوه‌ڵانه‌م بۆ بنێن که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن؟ یاخود (به‌هه‌موو عه‌قلێکیانه‌وه) ده‌تانه‌وێت خوا ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌شتێك که ئه‌و زاته نایزانێت له زه‌ویدا؟!!، یان هه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئاگاداری بکه‌نه‌وه به‌قسه‌ی سه‌رزاره‌کیتان، نه‌خێر ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه که فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه و له ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هه‌ر که‌س به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی خراپیه‌وه ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر که‌س نیه هیدایه‌تی بدات.
(34) ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا تووشی سزایه‌کیان ده‌که‌ین، بێگومان سزای قیامه‌تیشیان سه‌ختتره و هیچ شتێك نیه له سزای خوایی ڕزگاریان بکات و په‌نایان بدات.