(11) خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...
(12) ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.
(13) له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.
(14) بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...
(15) ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه.
(16) که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته.
(17) له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).
(18) بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه.
(19) (له‌وانه) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و مو‌سا.
(1) ئایا هه‌واڵ و دهنگوباسی ڕۆژی قیامه‌تت پێگه‌یشتووه؟! (ڕۆژێکه سه‌ختیه‌که‌ی هه‌موو که‌سێك داگیر ده‌کات).
(2) له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند ڕووخسارانێك خه‌جاڵه‌ت و ڕه‌نگ زه‌رد و شه‌رمه‌زار و زه‌بوونن.
(3) (هه‌ریه‌ک له خاوه‌نی ئه‌و ڕووخسارانه) ئیشکه‌رێکی شه‌که‌ت و ماندوون (بۆ به‌ده‌ستهێنانی دنیای دوور له ئیمان).
(4) ده‌چنه ناو ئاگرێکی سووتێنه‌ره‌وه (که جه‌سته‌که له‌ناو نابات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له سزادا بمێنێته‌وه).
(5) له سه‌رچاوه‌یه‌کی له کوڵ و زۆر گه‌رم خواردنه‌وه‌ی ده‌درێتێ.
(6) هیچ خۆراکیشیان نیه ته‌نها له دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵه (جۆره ڕوه‌کێکی بیابانیه به‌ته‌ڕی ته‌نها وشتر ده‌یخوات، به وشکی وشتریش نایخوات).
(7) نه ئه‌وه‌یه گۆشتی پێبگرن و پێی قه‌ڵه‌و ببن، نه ئه‌وه‌شه پێی تێرببن.
(8) له‌ولاشه‌وه ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گه‌شاوه و ڕووناکن.
(9) له هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان (بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا له دنیادا) ڕازی و ئاسووده‌ن.
(10) له به‌هه‌شتێکی به‌رزو بڵندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
(11) له‌و شوێنه‌دا قسه و گوفتارێکی ناخۆش و نابه‌جێ نا بیستن.
(12) له‌و به‌هه‌شته‌دا کانی و سه‌رچاوه و تاڤگه‌ی ڕه‌وانی تێدایه.
(13) هه‌روه‌ها چرپا و سیسته‌م و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رز و بڵند کراوه‌ی لێیه.
(14) ( له نزیك ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه له هه‌ر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و په‌رداخی (جوان و ڕازاوه و نه‌خشین) دانراوه.
(15) هه‌روه‌ها پشتی و سه‌رین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوه‌ی تیادایه که به ڕێک‌و پێکی ڕیزکراون.
(16) فه‌رش و ئۆرته و ڕایه‌خی قه‌شه‌نگ و نه‌خشینی تیادا ڕاخراوه (هه‌موو کۆشک و ته‌لارو ڤێلاکانی پێرازێنراوه‌ته‌وه).
(17) (ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،...)
(18) ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه (ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره و کاکه‌شان و هه‌ساره بێ شوماره ده‌وره‌ی زه‌ویداوه له بڵندیه‌وه ڕاگیراون).
(19) ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون.
(20) ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه (له‌بار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگه‌وبان و ژیان)؟!
(21) که‌واته { تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ئه‌م شتانه بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت.
(22) هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا (تا به زۆر باوه‌ڕداریان بکه‌یت).