(14) به‌ڕاستی له‌ناو ئێمه‌دا که‌سانی موسوڵمان و خواناس هه‌یه، که‌سانی بێ دین و خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شیش، جا ئه‌وه‌ی موسوڵمان ده‌بێت دیاره که ڕێبازی سه‌ر فرازی دۆزیوه‌ته‌وه.
(15) به‌ڵام خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شه‌کان به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت به‌ڵکو ده‌بنه سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ (لێره‌دا گوفتاری په‌ریه ئیمانداره‌کان ته‌واو ده‌بێت).
(16) جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تی و دینداری بگرنه به‌ر ئێمه بارانی پڕ به‌ره‌که‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنین.
(17) تا له‌وه‌شدا تاقییان بکه‌ینه‌وه‌و (به ته‌واوی ده‌ر ده‌که‌وێت کێ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌و کێیش به دنیا ده‌خه‌ڵه‌تێت) جا ئه‌وه‌ی له یادو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری لابدات، ده‌یخاته ناو سزا‌و ئازارێکی به‌رده‌وام.
(18) دڵنیابن که: مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدا بپه‌رسترێت و ناوی که‌سی تر نه‌کرێته شه‌ریك و هاوتای ناوی ئه‌و زاته.
(19) جا کاتێکیش به‌نده‌ی خوا محمد صلی الله علیه وسلم بانگه‌وازی بۆ شوێنکه‌وتنی به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد (ئه‌و خه‌ڵکه به‌ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ریه‌وه) خه‌ریکبوو له ناوی به‌رن (نووری خوا بکوژێننه‌وه).
(20) پێیان بڵێ: من هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌ر بانگه‌واز ده‌که‌م بۆ لای په‌روه‌ردگارم، که‌سیش ناکه‌مه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی.
(21) هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من هیچ جۆره زه‌ره‌رو زیانێکم به‌ده‌ست نیه، هه‌روه‌ها هیدایه‌تیش به‌ده‌ست من نیه (ئه‌گه‌ر خۆتان بیر نه‌که‌نه‌وه، قه‌ناعه‌ت به‌زۆر نی یه).
(22) بڵێ: به‌ڕاستی من هه‌رگیز هیچ که‌سێك له خوا په‌نام نادات ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت تووشی زیانێکم بکات و هه‌رگیز په‌ناگایه‌کم ده‌ست ناکه‌وێت جگه لای خوا نه‌بێت.
(23) به‌ڵکو من ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌کان و به‌رنامه‌ی خوام له‌سه‌ره، جا ئه‌وه‌ی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یاخی ببێت ئه‌وه با دڵنیابێت که دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کراوه بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی.
(24) هه‌تا کاتێك هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌بینن، ئه‌و کاته ئیتر ده‌زانن، کێ پشتیوانی لاوازه‌و ژماره‌که‌ی که‌مه.
(25) هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من نازانم ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێتان ده‌کرێت نزیکه یاخود ماوه‌یه‌کی درێژی بۆ داده‌نێت.
(26) ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، که‌سیش له نهێنی و شاراوه‌کانی ئاگادار ناکات.
(27) مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێك خوا خۆی ڕازی بێت (به‌وه‌ی هه‌ندێ نهێنی بزانێت)، ئه‌و کاته فریشته ده‌کاته پاسه‌وانی له به‌رو پشته‌وه (تا په‌ری و شه‌یتانه‌کان نه‌توانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن)...
(28) تا خوا چاك بزانێت و ئاگادار بێت له‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی په‌یام و ڕێنموویی په‌روه‌ردگاریان گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده خوا به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ئاگاداره که کردوویانه و پێی هه‌ستاون و هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ژماره ئامار کراوه.