(5) کاتێك پێیان بوترێت وه‌رن پێغه‌مبه‌ری خوا، داوای لێخۆشبوونتا بۆ ده‌کات، سه‌ر باده‌ده‌ن و لووت به‌رزی ده‌که‌ن، ده‌یانبینیت ڕوو وه‌رده‌گێڕن و به‌رهه‌ڵستی ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان لا گه‌وره ده‌بێت و خۆ به‌زلزانن.
(6) چونیه‌که بۆیان داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه‌یت یان نه‌یکه‌یت، هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموویی قه‌ومی تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو نادات.
(7) ئه‌وانه که‌سانێکن ده‌ڵێن به خه‌ڵکی: ماڵ و سامان مه‌به‌خشن به‌و که‌سانه‌ی که له ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوادان، تا بڵاوه‌ی لێ بکه‌ن!! (مه‌به‌ستیان هه‌ژارانی کۆچبه‌رانه، ئه‌ی نازانن) هه‌رچی گه‌نجیه‌نه‌کان هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڵام دووڕوه‌کان ئه‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و له نهێنیه‌کان سه‌رده‌رناکه‌ن.
(8) ئه‌و دووڕووانه ده‌ڵێن: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه (دیاره که به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌شداری غه‌زایان کردووه، به ناچاری، یان بۆ ته‌ماع و ئاشووب نانه‌وه) ده‌بێت ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ڕێز و پیاوماقووڵه، ئه‌وه ده‌ر بکات له شار که بێ ڕێز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته، ئه دووڕووانه نازانن که: عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و پایه‌داری هه‌ر شایسته‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیماندارانه.
(9) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌وڵ بده‌ن نه ماڵ و سامانتان، نه ڕۆڵه‌کانتان، نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و که‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگاتان بکه‌ن، جا هه‌رکه‌س له یادی خوا که‌م ته‌رخه‌می بکات، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن.
(10) له‌و ماڵ و سامان و زانستی و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێمان به‌خشیوون، ئێوه‌ش لێی ببه‌خشن و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گرن و قۆرخی مه‌که‌ن؛ پێش ئه‌وه‌ی که مردن یه‌خه به‌یه‌کێکتان بگرێت و بڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆزگه ماوه‌یه‌کی که‌می تر مۆڵه‌تت بدامایه تا خێر‌و چاکه‌م بکردایه و ماڵ و سامانم ببه‌خشیایه و بچوومایه‌ته ڕیزی چاکانه‌وه...
(11) جا ئه‌و داخوازیه به‌جێ نیه، چونکه ڕۆژی هه‌رکه‌سێك ته‌واو بوو، کاتی مه‌رگی هه‌ر که‌سێك هات، هه‌رگیز خوا دوای ناخات و مۆڵه‌تی بۆ تازه ناکاته‌وه، خوایش زۆر ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.