(16) ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: به‌وانه‌ی که‌سه‌رپێچیان کردووه، له‌عه‌ره‌به‌بیابان نشینه‌کان: ئێوه له‌ئاینده‌دا بانگ ده‌کرێن بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌وم و هۆزێکدا که‌ئازاو جه‌نگاوه‌رن، ئه‌وسا یان دژیان ده‌جه‌نگن، یان خۆیان (له‌ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه و تێڕوانیندا) به‌بێ جه‌نگ موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردار بن، خوا پاداشتی چاکتان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن وه‌کو ئه‌وسا و خۆتان بشارنه‌وه‌و سه‌رپێچی بکه‌ن، سزایه‌کی به‌ئێشتان بۆ پێش ده‌هێنێت.
(17) ئه‌و که‌سه‌ی کوێره یان نه‌خۆشه، گوناهبار نابێت (ئه‌گه‌ر له‌غه‌زادا به‌شداری نه‌کات) ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه‌که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات، ئه‌و که‌سه‌ش که‌پشت هه‌ڵکات، خوای گه‌وره‌سزای به‌ئێش و ئازاری ده‌دات.
(18) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ڕازیی بووه‌له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی کاتێک په‌یمانیان له گه‌ڵدا به‌ستیت له‌ژێر دره‌خته‌که‌دا خوا خۆیشی ئاگادار بوو به‌وه‌ی له‌دڵه‌کانیاندا هه‌یه (له‌نیاز پاکی و دڵسۆزی) هه‌ر بۆیه ئارامی و هێمنی و ئاسوده‌یی دابه‌زانده‌سه‌ریان و پاداشتی به‌مژده‌ی سه‌رکه‌وتنێکی نزێک دانه‌وه.
(19) هه‌روه‌ها به‌ڵێنی چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی زۆری پێدان، که‌له‌ئاینده‌دا ده‌ستیان ده‌که‌وێت و وه‌ری ده‌گرن، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته به‌سه‌ر خوانه‌ناسه‌کانداو دانایه و ده‌زانێت چ کاتێک ئیمانداران سه‌ر ده‌خات.
(20) خوا به‌ڵێنی ده‌سکه‌وتی زۆری پێداون، له‌ئاینده‌دا ده‌ستتان ده‌که‌وێت و وه‌ری ده‌گرن، به‌ڵام جارێ ئێستا هه‌رئه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون (مه‌به‌ست ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌یبه‌ره) ده‌ستی خه‌ڵکیشی لێ کۆتاکردن (مه‌به‌ست قوڕه‌یشه که‌به‌هۆی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبییه‌وه خوای گه‌وره‌له‌به‌گژاچوونی موسوڵمانان ده‌ستی به‌ستنه‌وه)، تا ئه‌م ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌ببێته نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز بۆ ئیمانداران (که‌خوا یاوه‌رو پشتیوانیانه) هه‌روه‌ها ڕێنموویتان بکات بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست (له‌به‌ره‌و پێش بردنی بانگه‌وازدا).
(21) چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی تریشیان هه‌یه که‌ئێستا ده‌ستتان به‌سه‌ریدا نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڕاستی خوا خۆی چاک به‌و ده‌سکه‌وتانه‌ده‌زانێت که‌به‌ڕێوه‌یه بۆتان، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
(22) خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون دژی ئێوه جه‌نگیان به‌رپا بکردایه، ئه‌وه‌ده‌شکان و هه‌ڵده‌هاتن، پاشان دۆست و پشتگیرێکیان نه‌ده‌بوو.
(23) (شکست و هه‌ڵاتنی کافران له‌جه‌نگی موسوڵماناندا) هه‌رده‌م به‌رنامه‌و یاسای خوا به‌ڕاستی هه‌روا بووه‌له‌زوه‌وه، هه‌رگیز نا‌بینیت به‌رنامه‌و یاسای خوا گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.