(33) ئه‌و کاته له قیامه‌تدا ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرینیانه‌ی که کردوویانه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش که گاڵته‌یان پێده‌کرد و بڕوایان پێی نه‌بوو (که سزا‌و ئازاری دۆزه‌خه) له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وریان ده‌دات و ڕێگه‌ی ڕزگارییان لێ ده‌بڕێت.
(34) پێیان ده‌وترێت: له‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر ئێوه فه‌رامۆش ده‌که‌ین و پشت گوێتان ده‌خه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه بڕوا بوونتان به‌م ڕۆژه فه‌رامۆش کرد، شوێنی نیشته‌جێ و حه‌وانه‌وه‌شتان ناو ئاگری دۆزه‌خه، که‌سیشتان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانی و پشتگیریتان لێ بکات.
(35) ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ش بۆیه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی گاڵته‌تان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌هات، ژیانی دنیاش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون، ئه‌مڕۆ ئیتر ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه له‌و ئاگری دۆزه‌خه لێی ده‌رناهێنرێن، داوای ئه‌وه‌شیان لێناکرێت خوا له‌خۆیان ڕازی بکه‌ن.
(36) جا هه‌ر له بۆ خوایه سوپاس و ستایش، که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کانه، په‌روه‌ردگاری زه‌ویشه، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان.
(37) هه‌رچی گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵا ده‌ست و دانایه.
(1) چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان ( 14 ) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه.
(2) ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵا ده‌ست و داناوه‌دابه‌زیوه.
(3) ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی نێوانمان دروست نه‌کردووه، ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت، بۆ کاتێکی دیاریکراویش، که‌چی بێ باوه‌ڕان پشت هه‌ڵده‌که‌ن له‌و ئاگاداری و بێدارکردنه‌وه‌یه
(4) ئه‌ی محمد ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵم بده‌نێ: ئایا سه‌رنجتان داوه‌له‌و شتانه‌ی که‌له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و، هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن؟ باشه‌ئاخر ئه‌وانه‌چ شتێکیان له‌زه‌ویدا به‌دیهێناوه، با پێشانم بده‌ن!... یاخود ئه‌وانه له‌هه‌ڵسوڕانی ئاسمانه‌کاندا هیچ هاوبه‌شی وهاوکاریه‌کیان هه‌یه؟!.. ( ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: به‌ڵێ ) ده‌که‌واته کتێبێکی ئاسمانیم نیشان بده‌ن که‌پێش ئه‌م قورئانه بۆتان هاتبێت، یان دیارده‌یه‌کی زانستی له‌و ڕووه‌وه بیسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!
(5) جا ئیتر کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که دوعا‌و نزا و پاڕانه‌وه، ڕوو به‌که‌سێک یان شتێک ده‌کات، جگه له‌خوا که ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێته‌وه بێ سووده، نه‌به‌هانایه‌وه ده‌چێت، نه‌به‌په‌رستنه‌که‌ش ده‌زانێت، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌له‌دۆعاو پارانه‌وه‌ی ئه‌وان بێ ئاگا‌و غافڵن و هه‌ستی پێ ناکه‌ن.