(30) ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله) یه، له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته بوون، ئه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت له داهاتوو، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که له کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا...
(31) (خوای گه‌وره و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رموون): ئێمه یارو یاوه‌رو هاوکارو پشتیوانی ئێوه‌ین له ژیانی دنیا و قیامه‌تیشدا مژده‌تان لێ بێت له به‌هه‌شتدا هه‌رچی ئاره‌زووی ده‌که‌ن وداوای ده‌که‌ن بۆتان ئاماده‌یه...
(32) ئه‌و به‌هره‌یه‌ش له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێکه‌وه پێشکه‌شتان ده‌کرێت که لێبوورده و میهره‌بانه.
(33) جا کێ له‌و که‌سه جوانگفتار تر‌و قسه‌ی به‌جێ تره که بانگه‌وازی کردووه بۆ لای خوا، کاروکرده‌وه‌ی چاکیشی ئه‌نجام داوه، وتوشیه‌تی: به‌ڕاستی من له ڕیزی موسڵماناندام.
(34) بێگومان چاکه و خراپه وه‌ک یه‌ک نین، (تۆ ئه‌ی باوه‌ڕدار) به‌جوانترین و چاکترین شێوه به‌ره‌نگاری خراپه و نادروستی بکه، ئه‌و کاته ئیتر ده‌بینیت ئه‌وه‌ی که له نێوان تۆ و ئه‌ودا دوژمنایه‌تی و ساردیه‌ک هه‌یه؛ ده‌بێته دۆستێکی دڵسۆز و گیانی به‌گیانی.
(35) جا که‌سیش ناتوانێت به‌و ڕه‌فتاره هه‌ستێت جگه له‌وانه‌ی که ئارامیان گرتووه، هه‌روه‌ها که‌سیش ناتوانێت هه‌ڵوێستی وا بنوێنێت جگه له که‌سێک نه‌بێت که خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی گه‌وره بێت.
(36) ئه‌ی ئیماندار؛ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن شه‌یتانه‌وه خه‌ته‌ره و خه‌یاڵی نادروست له دڵ و ده‌روونتدا دروست بوو، ئه‌وه تۆ داوای یارمه‌تی له خوا بکه و په‌نای پێ بگره، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و زانایه.
(37) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار شه‌و و ڕۆژ و خۆر و مانگه، هه‌رگیز نه‌که‌ن سوژده بۆ خۆر، یان مانگ ببه‌ن، به‌ڵکو سوژده ته‌نها بۆ ئه‌و خوایه ببه‌ن که دروستی کردوون، ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستن.
(38) جا ئه‌گه‌ر بێ بڕواکان خۆیان به زل و گه‌وره بزانن، (ئه‌وه وازیان لێ بهێنه) چونکه ئه‌و فریشتانه‌ی له خزمه‌ت په‌روه‌ردگاری تۆدان شه‌وو ڕۆژ سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشن، هه‌رگیز بێزاری ڕوویان تێ ناکات خۆیان به گه‌وره نازانن.