(85) به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ی كه گه‌یاندنی قورئانی له‌سه‌ر تۆ پێویست كردووه، سه‌ره‌نجام ده‌تگێرێته‌وه بۆ مه‌ككه، یان قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت و له هه‌موو كه‌س زاناتره به‌و كه‌سه‌ی كه ڕێنموویی و هیدایه‌تی هێناوه و به‌و كه‌سه‌ش كه له‌ناو گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه.
(86) تۆ ئه‌ی محمد (ص) به‌ته‌ما نه‌بوویت قورئانت بۆ ڕه‌وانه بكرێت، جگه‌له میهره‌بانیه‌ك نه‌بێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، كه‌وابوو خۆت مه‌كه به پشتیوان و هاوكاری بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان
(87) با بێ باوه‌ڕان به‌رگریت نه‌كه‌ن له‌گه‌یاندنی ئایه‌ته‌كانی خوا، دوای ئه‌و كاته‌ی بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌میشه بانگه‌شه بكه بۆ لای په‌روه‌ردگارت، هه‌رگیز نه‌كه‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه.
(88) له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار له خوایه‌كی تر مه‌كه، چونكه جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه، هه‌رچی شت هه‌یه تیاچووه له‌ناوچووه جگه له‌و زاته، فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.
(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده.
(2) ئایا خه‌ڵكی وایانزانیوه، وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه و تووشی سزا و ئازار نه‌كرێن؟
(3) سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانمان تاقیكردۆته‌وه به جۆره‌ها شێوه، تا خوای گه‌وره (له جیهانی واقیعدا) ئه‌وانه‌ی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و ده‌ركه‌ون، هه‌روه‌ها درۆزنه‌كانیش ده‌بێت بناسێت و ده‌ركه‌ون.
(4) ئایا ئه‌وانه‌ی خراپه و نادروستی ده‌كه‌ن واده‌زانن كه له ده‌ستمان ده‌رده‌چن و ده‌رباز ده‌بن؟! ئای چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌یده‌ن.
(5) ئه‌وه‌ی كه ئاواته‌خوازه به‌دیداری خوا شاد ببێت، با دڵنیابێت كه‌كاتی دیاریكراوی خوا‌و ساتی سه‌ره‌مه‌رگ هه‌ر دێت (تا به‌دیداری شاد ببێت)، ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌ره( به‌گوفتاری به‌نده‌كانی) و زانایه به‌حاڵیان.
(6) ئه‌وه‌ش كه هه‌وڵ ده‌دات و كۆشش ده‌كات له پێناوی گه‌یاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی هه‌وڵ و كۆششه‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی، چونكه به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خڵكی. ( به‌ڵام له قیامه‌تدا ئه‌و زاته زۆر سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌وڵ و كۆششیان داوه له پێناوی ئاینه‌كه‌یدا ).