(39) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، سته‌مکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و په‌شیمانی کاتێک کار له کار ترازاوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه له غه‌فڵه‌تدان و باواڕ ناهێنن.
(40) به‌ڕاستی سه‌ره‌نجام هه‌رئێمه ده‌بینه‌وه خاوه‌ن و میراتگری سه‌ر زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له سه‌ریه‌تی و بۆ لای ئێمه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه.
(41) هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی (گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی) ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگێڕه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی ڕاستگۆ بوو، له پێغه‌مبه‌رانیش بوو.
(42) کاتێک به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم! ئه‌وه تۆ بۆچی شتێک ده‌په‌رستیت که نه‌گوێ بیسته، نه‌که‌س به‌رچاو ڕوون و ڕۆشنبیر ده‌کات، نه هیچ سوودێکت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
(43) ئه‌ی باوکی به‌نرخم! به‌ڕاستی ئه‌و زانستی و زانیاریه‌ی که بۆ من هاتووه، (ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای به‌دیهێنه‌ری ئه‌م جیهانه) بێگومان بۆ تۆ نه‌هاتووه، که‌واته په‌یڕه‌وی من بکه ڕێنمووییت ده‌که‌م بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
(44) ئه‌ی باوکی ئازیزم! شه‌یتان مه‌په‌رسته، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان یاخی یه له خوای میهره‌بان و سه‌رکه‌شیی کردووه.
(45) ئه‌ی باوکی به‌رێزم! به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌ک له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه یه‌خه‌ت پێ بگرێت، ئه‌وکاته ئیتر ده‌بیته یارو یاوه‌رو پشتتگیری شه‌یتان.
(46) (باوکی ئیبراهیم به‌سه‌غڵه‌تیه‌وه) وتی: بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ (ئه‌وه‌نده) له خواکانی من بێزاری، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و واز نه‌هێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکه‌ن و) بێگومان به‌رد بارانت ده‌که‌م، بڕۆ، ون به له‌به‌رچاوم هه‌ر نه‌تبینمه‌وه.
(47) ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من ده‌ڕۆم) له‌مه‌ولا داوای لێخۆشبوو‌ن و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته زۆر منی خۆش ده‌وێت و ڕێزی بۆ داناوم.
(48) وا من دوور ده‌که‌ومه‌وه و که‌نارگیری ده‌که‌م، له ئێوه و له‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، من ته‌نها هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگارم ده‌به‌م و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستم، ئومێده‌وارم که په‌روه‌ردگارم نا‌ئومێد و ڕه‌نجه‌ڕۆم نه‌کات و دوعا‌و نزا‌و په‌رستنم لێ وه‌ربگرێت.
(49) جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور که‌وته‌وه له‌و خه‌ڵکه گومڕایه و له‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئێمه ئیسحاقمان پێبه‌خشی و به ئیسحاقیش، یه‌عقوبمان به‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانیشمان کرده پێغه‌مبه‌ر.
(50) ئێمه له ڕه‌حم و به‌خشنده‌یی خۆشمان هه‌موویانمان به‌هره‌وه‌ر کرد‌و ئێمه زمانی خه‌ڵکی دیندارمان هێناوه‌ته گۆ که (هه‌تا دنیا دنیایه) باسی ئه‌وانه به‌چاکی و پاکی و بڵندی بکه‌ن.
(51) یادی موساش باس بکه له قورئاندا، به‌ڕاستی ئه‌ویش که‌سێکی هه‌ڵبژارده و دڵسۆز‌و پێغه‌مبه‌ر فرستاده بوو.