(146) ئه‌وانه‌یكتێبمان پێ به‌خشیوون پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ناسن، بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌وان ئه‌و ڕاستییه ده‌شارنه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌شزانن محمد (صلی الله علیه وسلم) فرستاده‌ی خوایه.
(147) حه‌ق و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، نه‌كه‌ی له ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌دا بیت گومان و دوودڵی (بۆ خه‌ڵكی) دروست ده‌كه‌ن.
(148) بۆ هه‌ر گه‌ل و میلله‌تێك ڕوگه‌و قیبله‌یه‌ك هه‌یه، خوا ڕوویان وه‌رده‌چه‌رخێنێت بۆ لای، (ده ئێوه‌ی موسوڵمان) پێشبڕكێ بكه‌ن له چاكه‌كاندا، ڕوو له هه‌ركوێ بن خوا هه‌مووتان كۆ ده‌كاته‌وه چونكه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به‌توانایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.
(149) له هه‌ر شوێنێكه‌وه ده‌رچویته ده‌ره‌وه (له هه‌ركوێ بوویت له ماڵ یان سه‌فه‌ر، له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز، بێگومان ئه‌و فه‌رمانه حه‌ق و ڕاستیه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه، خوا غافل و بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(150) له هه‌ر لایه‌كه‌وه ڕۆیشتیته ده‌ره‌وه و له هه‌ركوێ بوویت (له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز و ئێوه‌ش (ئه‌ی موسوڵمانان) له هه‌ر كوێ بوون و هه‌ن ڕووتان وه‌رچه‌رخێنن به‌لای ئه‌ودا، تا خه‌ڵكی و میلله‌تانی تر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌بێت به‌سه‌رتانه‌وه، مه‌گه‌ر سته‌مكارانیان (كه به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك قایل نابن و هه‌ر ئاشووب و پیلان ده‌گێڕن)، جا له‌و تاوانبار‌و پیلانگێڕانه مه‌ترسن، به‌ڵكو ته‌نها له من بترسن، تا نازو نیعمه‌تی خۆمتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا بڕێژم (كه مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست له دنیادا و به‌هه‌شتی به‌رین و ڕه‌زامه‌ندی خوایه له دواڕۆژدا) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.
(151) هه‌ر وه‌كو (بۆ ته‌واو كردنی نازو نیعمه‌تم) له نێوتاندا پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆ ڕه‌وانه كردوون كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشكراتان خاوێن ده‌كاته‌وه، فێری قورئان و حیكمه‌ت و داناییتان ده‌كات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی.
(152) (ده‌ی كه‌واته) ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر یادی من بكه‌ن، منیش یادی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپه‌زێرو سپڵه‌یی به‌رامبه‌رم مه‌كه‌ن.
(153) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا بكه‌ن به‌هۆی ئارامگرتن و نوێژ كردنه‌وو، دڵنیابن كه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.