(21) (جا ئه‌وانه) په‌روه‌ردگاریان مژده‌یان ده‌داتێ به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی له لایه‌ن خۆیه‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی و خۆشنوودی و به‌هه‌شت و باخی بێ شومار، له کاتێکدا بۆ ئه‌وان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه که پێشکه‌شیان ده‌کرێت.
(22) له‌هه‌مان کاتدا له‌و به‌هه‌شته‌دا بۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ژیان ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی خوای به‌خشنده پاداشتی گه‌وره و بێ سنووری له‌لایه.
(23) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، باو و باپیران و براکانتان مه‌که‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ باوه‌ڕیان خۆش ویست و هه‌ڵیانبژارد به‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕدا، هه‌رکه‌س له ئێوه پشت به‌وان ببه‌ستێت و خۆشی بوێن، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
(24) (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانتان و براکانتان و هاوسه‌رانتان و عه‌شره‌ت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک که به‌ده‌ستان هێناوه، یاخود بازرگانیه‌ک ده‌ترسن که شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لارێک که حه‌ز ده‌که‌ن لێتان تێک نه‌چێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشه‌ویستترو نازدارتر بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و جیهادو تێکۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، ده ئه‌وه چاوه‌ڕوان بن، هه‌تا خوای گه‌وره دێت به فه‌رمانه‌کانیه‌وه و (تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت)، خوای په‌روه‌ردگاریش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی یاخی و له سنوور ده‌رچوو نادات.
(25) سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره له زۆر شوێندا سه‌ری خستن (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا)، له ڕۆژی حونه‌ینیش کاتێک که زۆریی ژماره‌ی خۆتان سه‌رسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئه‌و زۆریه هیچ فریاتان نه‌که‌وت و بێ نیازی نه‌کردن، زه‌ویش چه‌نده فراوانه لێتان هاته‌وه یه‌ک و ته‌نگ بوه‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌موو پشتان هه‌ڵکردو ڕاتانکرد.
(26) پاشان خوای گه‌وره ئارامی و ئاسووده‌یی دابه‌زانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و سه‌ر ئیمانداران و سه‌ربازانێکی دابه‌زان که نه‌تاندیووه، سزای ئه‌وانه‌شیدا که بێ باوه‌ڕان بوون، ئه‌وه‌ش سزای و پاداشتی بێ باوه‌ڕانه.