(158) سوێند بێت ئه‌گه‌ر بمرن یان بکوژرێن هه‌ر بۆ لای خوا کۆ ده‌کرێنه‌وه.
(159) که‌وابوو (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه‌یه تۆ نه‌رم و هێمن بویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بوویتایه، ئه‌وه هه‌موو له ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌کرد، که‌واته چاوپۆشیان لێبکه و لێیان ببوره‌و داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ بکه، له کار‌و پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکه، (دوای مه‌شوره‌ت و پرس و ڕا) ئه‌گه‌ر بڕیارتدا (کارێک ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌خوا ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن.
(160) ئه‌گه‌ر خوا سه‌رکه‌وتنتان پێ ببه‌خشێت ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت سه‌رکه‌وێت به‌سه‌رتاندا، خۆ ئه‌گه‌ر پشتتان به‌ربدات، ئه‌وه کێ هه‌یه دوای ئه‌و کۆمه‌کتان بکات و سه‌رتان بخات، ده با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.
(161) (هه‌ندێک گومانیان برد که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دابه‌شکردنی ده‌سکه‌وتدا نادادیی ده‌کات) بێگومان بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که نادادی و خیانه‌ت بکات، هه‌ر که‌س ناحه‌قی و نادادی بکات له ڕۆژی قیامه‌تدا نادادیه‌که‌ی (یه‌خه‌ی پێ ده‌گرێت و) به‌کۆڵیه‌وه‌یه‌تی، له‌وه‌ودوا پاداشتی هه‌ر که‌سێک به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.
(162) ئایا ئه‌و که‌سه‌ی (به په‌رستن و چاکه‌کاری) شوێنی ڕه‌زامه‌ندیی خوا که‌وتبێت، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه (که به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه) شایسته‌ی خه‌شم و قینی خوا بێت؟ بێگومان شوێنی ئه‌و جۆره که‌سانه دۆزه‌خه که سه‌رنجامێکی ناخۆشه.
(163) هه‌ریه‌ک له‌و (دوو ده‌سته‌یه) پله‌و پایه‌ی خۆی هه‌یه لای خوا (له به‌هه‌شتی به‌ریندا یاخود له ناخی دۆزه‌خدا)، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(164) سوێند بێت بێگومان خوا منه‌تی ناوه‌ته سه‌ر ئیمانداران کاتێک پێغه‌مبه‌رێکی بۆ ڕه‌وانه کردوون له خۆیان ئایه‌ته‌کانی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روونیان پاک و پوخت ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها فێری قورئان و داناییان ده‌کات، به‌ڕاستی پێشتر له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.
(165) ئایا کاتێک به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان تووشهات (له جه‌نگی ئوحود)دا بۆ ده‌ڵێن: ئه‌مه چی بوو؟ بۆ وامان به‌سه‌ر هات؟ له‌کوێوه ئه‌مه‌مان بۆهات؟ (ئه‌ی بۆ له‌یادیان چوو، خۆ له‌جه‌نگی به‌دردا) به‌ڕاستی ئێوه دووئه‌وه‌نده‌تان به‌وان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئه‌و به‌ڵایه له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه توشتان هات (کاتێک نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌رتان کرد‌و ته‌ماعی دنیا له ده‌روونتاندا جووڵا) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، (به‌نده چاکه‌کانیشی کاتێک هه‌ڵه بکه‌ن تووشی به‌ڵایان ده‌کات)...