(149) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی ئه‌وانه بن که کافر و بێ دینن، ئه‌وه به‌ره‌ودوا ده‌تانگێڕنه‌وه و پاشگه‌زتان ده‌که‌نه‌وه و له دین وه‌رتانده‌گێڕن، ئه‌وسا ئیتر به دۆڕاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
(150) (دڵنیابن که خوانه‌ناسان یارو یاوه‌ری ئێوه نین) به‌ڵکو خوا یارو یاوه‌رتانه، بێگومان ئه‌و زاته چاکترین پشتیوان و یاریده‌ه‌رتانه.
(151) (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) که له‌مه‌ودوا ئێمه: ترس و بیم فڕێ ده‌ده‌ینه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه بێ ئه‌وه‌ی خوا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوه‌ڵگه‌ری)، ئه‌وانه سه‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاگری دۆزه‌خه که چه‌ند ناخۆش و خراپه جێگه‌ی سته‌مکاران.
(152) سوێند بێت، خوا به‌ڵێنی خۆی بۆ ئێوه به‌ڕاستی برده‌سه‌ر (له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ئوحود)دا، هه‌ر به‌مۆڵه‌ت و یارمه‌تی ئه‌و، (دوژمنانتان) به‌گیر هێناو تێکتان شکاندن، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ساردیی ڕووی تێکردن و بوو به کێشه‌تان له‌سه‌ر هه‌ندێک شت و یاخی بوون (له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌نگه‌رتان چۆڵ کرد) دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی نیشاندان که حه‌زتان لێده‌کرد، هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌تانه قیامه‌تی مه‌به‌سته، له‌وه‌ودوا ده‌ستی ئێوه‌ی کۆتاکرد (له دوژمنان) تا تاقیتان بکاته‌وه، سوێند بێت، به‌ڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆش‌بوو و خوا فه‌زڵ و ڕێزی هه‌یه بۆ ئیمانداران.
(153) ئیتر ئه‌وه‌بوو که (به‌گیرهاتن و کشانه‌وه و شپرزه و په‌رت و بڵاوبوون) خۆتان هه‌ڵده‌گێڕا به‌کێوی ئوحود و ده‌ورو به‌ریداو ئاوڕتان له که‌س نه‌ده‌دایه‌وه، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ریش به‌دواتاندا بانگی ده‌کردن له لاکه‌ی تره‌وه: (ئه‌ی به‌نده‌کانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه و ڕامه‌که‌ن)، جا ئه‌وه‌بوو ئێوه خه‌م و خه‌فه‌تتان کرده دڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه (به نافه‌رمانیتان خوای گه‌وره‌ش) خه‌م و په‌ژاره‌ی کرده دڵی ئێوه‌وه (بهدهنگو باسی بریندار بوونی پێغه‌مبه‌رو شه‌هید بوونی) تاوه‌کو خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان چووه و ئه‌وه‌ش که خوا تووشی کردوون و به‌سه‌ری هێنان (دیاره هاوه‌ڵان پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆیان و له هه‌موو شت لاخۆشه‌ویستتر بووه) خواش ئاگاداره له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.