(20) ئه‌ی ئه‌وه بۆ سه‌رنج ناده‌ن، ئایا ئێوه‌مان له ئاوێکی بێ نرخ دروست نه‌کردووه؟!
(21) ئینجا له جێی مه‌حکه‌م و قایمدا نوتفه‌مان دانه‌ناوه؟!
(22) بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو؟!
(23) ئینجا ئێمه ده‌سه‌ڵاتدار بووین به‌سه‌ر ئه‌واندا، ئای چ ده‌سه‌ڵاتدارێکی چاکین.
(24) سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
(25) ئایا ئێمه زه‌ویمان نه‌کردووه به‌هۆکاری کۆ کردنه‌وه.
(26) بۆ زیندووان و مردووان.
(27) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆی زه‌وی کێوی لوطکه بڵندمان دامه‌زراندووه‌و ئاوی سازگارمان پێشکه‌ش نه‌کردوون بۆ خواردنه‌وه؟!
(28) سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
(29) ده‌ی که‌واته ئه‌ی خوانه‌ناسان هه‌ستن و ڕاکه‌ن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌درۆتان ده‌زانی.
(30) ڕاکه‌ن؛ ده‌رچن بۆ سێبه‌ری ئه‌و دوو که‌ڵه سێ بڕگه‌یه.
(31) نه سێبه‌ره (تا له سایه‌یدا بحه‌وێته‌وه) نه له بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌تانپارێزێت.
(32) به‌ڕاستی ئه‌و ئاگره بڵێسه‌یه‌ك فڕێ ده‌دات وه‌ك کۆشك و ته‌لارێکی گه‌وره، مه‌زنه.
(33) هه‌ر وه‌کو وشتری زه‌ردی مه‌یله‌و ڕه‌ش ده‌نوێنێت.
(34) سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
(35) ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و ڕۆژه‌یه که قسه‌یان نه‌ماوه‌و ورته‌یان لێ نایه‌ت.
(36) مۆڵه‌تیش نادرێن پاکانه بکه‌ن.
(37) سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
(38) ئه‌مه ئیتر ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، ئێوه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌وه‌کانی پێشوودا کۆکردۆته‌وه.
(39) جا ئه‌گه‌ر ده‌توانن نه‌خشه‌یه‌ك، فێڵێك ئه‌نجام بده‌ن دژی من ئه‌نجامی بده‌ن.
(40) سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
(41) له‌ولاشه‌وه به‌ڕاستی دیندارو پارێزکاران، وان له ژێر سێبه‌ردا، له پاڵ کانیاوو تاڤگه‌کاندا.
(42) له هه‌ر جۆره میوه‌یه‌ك که ئاره‌زووی بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه‌و پێشکه‌شیان ده‌کرێت.
(43) پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه، نۆشتان بێت له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا.
(44) بێگومان ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه.
(45) سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
(46) ئێوه‌ش ئه‌ی خوانه‌ناسان، له دنیادا بخۆن و که‌مێك ڕابوێرن، به‌ڕاستی ئێوه تاوانبار‌و تاوانکارن.
(47) سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
(48) خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت، کڕنوش به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رنبه‌رداری خوابن، ئه‌وانه کڕنووش نابه‌ن و ملکه‌چ نابن.
(49) سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
(50) باشه ئه‌و دڵڕه‌قانه، ئه‌گه‌ر به‌م قورئانه باوه‌ڕ ناکه‌ن، به چ گوفتارێکی تر ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن؟!