(26) له شه‌وگاریشدا سوژده‌ی بۆ ببه‌و ته‌سبیحات و ستایشی له هه‌ندێکی شه‌ودا زۆر بکه.
(27) به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه حه‌زیان له ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کۆتایه‌یه که به‌خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت و ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین پشتگوێ ده‌خه‌ن و حسابی بۆ ناکه‌ن.
(28) بۆ بیرناکه‌نه‌وه، خۆ هه‌ر ئێمه دروستمان کردوون ئه‌ندامه‌کانی له‌شیانمان پێکه‌وه به‌ستووه، کاتێکیش بمانه‌وێت ئه‌مانه لاده‌به‌ین و به‌که‌سانی تر سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه.
(29) به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته و سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌کانی قورئان ئامۆژگارییه، جا ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌هه‌شتی هه‌یه، ئه‌وه بۆ لای خوا ڕێگه‌و ڕێباز ده‌گرێته به‌ر.
(30) دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه ده‌زانێت کێ شایسته‌ی هیدایه‌ته، داناشه له هیدایه‌تدانی به‌نده چاکه‌کاندا.
(31) ئینجا ئه‌و که‌سه‌ی خوا بیه‌وێت و خۆشی هه‌وڵبدات، ده‌یخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه‌و بۆ سته‌مکارانیش سزای به‌ئێشی ئاماده کردووه.
(1) سوێند به‌و فریشتانه‌ی به‌کاری چاك و دروست و فه‌رمانبه‌رداریی هه‌ڵده‌ستن یه‌ك له‌دوای یه‌ك.
(2) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌گورج و گۆڵی و خێرایی فه‌رمانه‌کانی خوا به‌جێ ده‌هێنن، یاخود به‌و بایانه‌ی هه‌ڵده‌که‌ن و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان کاول ده‌که‌ن.
(3) به‌و فریشتانه‌ش که هه‌ور بڵاو ده‌که‌نه‌وه، یاخود هه‌موو شتێکی کۆ بڵاوه پێ ده‌که‌ن.
(4) به‌وانه‌ش که حه‌ق و ناحه‌ق لێك جیاده‌که‌نه‌وه.
(5) به‌و فریشتانه‌ش که په‌یامی خوا ده‌گه‌یه‌نن به‌خه‌ڵکی و له خزمه‌تی جوبره‌ئیلدا قورئانیان ده‌گه‌یاند.
(6) بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بخه‌نه ده‌ست ئیمانداران، نه‌فامانیش بێداربکه‌نه‌وه.
(7) به‌ڕاستی ئه‌م به‌ڵێن و وادانه‌ی پێتان ده‌درێت هه‌ر پێش دێت.
(8) جا کاتێك دێت ئه‌ستێره‌کان ڕوناکییان نامێنێت.
(9) ئاسمانیش له‌ت ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت.
(10) کاتێك کێوه‌کان هه‌ڵده‌کێنرێن و له‌جێی خۆیان نامێنن و وردوخاش ده‌بن.
(11) هه‌روه‌ها کاتێك دێت پێغه‌مبه‌ران کات و شوێنی دیاری کراویان بۆ داده‌نرێت (ڕووبه‌ڕوی قه‌ومه‌کانیان ده‌کرێنه‌وه).
(12) ئاخۆ ده‌زانن خه‌ڵکینه لێپرسینه‌وه بۆ چ ڕۆژێك دواخراوه؟!
(13) بێگومان بۆ ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگاییه‌کی ڕه‌وا.
(14) جا تۆ چووزانی ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگایی چ ڕۆژێکی سه‌خت و دژواره.
(15) هاوارو ئاهو ناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بوو.
(16) باشه، ئه‌وه نابینن چۆن پێشینانمان له‌ناو بردووه؟
(17) پاشان دوایینه‌کانیش به‌شوێنیاندا له‌ناو ده‌به‌ین.
(18) هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ تاوانباراندا.
(19) سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.