(10) ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگرن و ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا ده‌بنه سه‌ر، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و ناله‌باره.
(11) به‌فه‌رمانی خوا نه‌بێت هیچ خۆشی و ناخۆشیه‌ك پێش نه‌هاتووه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی ده‌کات بۆ لای خۆی، (هه‌ر بارودۆخێکی به‌سه‌ردا بێت، له خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌زانێت) خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه به‌هه‌موو شتێک زانایه.
(12) فه‌رمانبه‌رداریی خوا بکه‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ی، ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه.
(13) -الله- خوایه‌که جگه له خوایه‌کی تر نیه که دروستکار بێت و خاوه‌نی فه‌رمان بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن و داوای یارمه‌تی هه‌ر له‌و بکه‌ن.
(14) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه.. هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان یان هه‌ندێک له ڕۆڵه‌و نه‌وه‌کانتان دوژمنتانن.. جا ئێوه‌ش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هه‌ڵه‌یان بکه‌ن و واز له ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئه‌وه چاك بزانن که خوا لێخۆسبووه و میهره‌بانه.
(15) دڵنیابن که ماڵ و سامان و ڕۆڵه و نه‌وه‌کانتان بۆ تاقی کردنه‌وه‌تانن، (ئه‌گه‌ر له‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن)، خوای میهره‌بان پاداشتی گه‌وره‌و و زۆری له لایه بۆ خۆگرو لێبورده‌کان.
(16) که‌وابوو هه‌تا ده‌توانن به‌ته‌قواو خواناس بن، گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردار بن، خێر‌و چاکه‌ش بکه‌ن، ئه‌وانه هه‌مووی بۆ خۆتان چاکه، جا ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له ڕه‌زیلی و ڕژدی نه‌فسی خۆی، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سه‌رفرازن.
(17) ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌ن به خوا، به‌شێوه‌کی چاك (مه‌به‌ست به‌خشینی ماڵ و سامانه له پێناوه خوادا) ئه‌وه خوا چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات بۆتان، هه‌روه‌ها لێتان خۆش ده‌بێت خوایش سوپاسگوزاره (له‌سه‌ر به‌خشن که هه‌ر به‌خششی خۆیه‌تی) و خۆڕاگره (مۆڵه‌تی ڕه‌زیله‌کانیش ده‌دات تا کاتی خۆی).
(18) ئه‌و زاته ئاگاداری نهێنی و ئاشکرایه، خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.