(1) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه یادی خوا به‌پاکی و بێگه‌ردی ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ ئه‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌ویش سوپاس، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
(2) ئه‌وزاته ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی دروست کردووه، جا هه‌تانه بێ باوه‌ڕه‌و هه‌تانه باوه‌ڕدا، خوایش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(3) ئه‌و خوایه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، وێنه‌ی ڕووخساری ئێوه‌شی کێشاوه به‌جوانترین شێوه، گه‌رانه‌وه‌و سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
(4) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه و ده‌گوزه‌رێت، خوا ئاگا‌و زانایه پێی، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌که‌ن و چی ئاشکرا ده‌که‌ن، هه‌میشه ئه‌و خوایه زانایه به هه‌رچی له پێچ و په‌نای سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.
(5) ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌تان پێ نه‌گه‌یشتووه که پێشتر بێ بڕوا بوون، چۆن سزا‌و ئازاری کار‌و کرده‌وه‌کانیان چه‌شت له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزای به‌ئێش و ئازار بۆتان ئاماده‌یه (چونکه تاوانی بێ باوه‌ڕی زۆر گه‌وره‌یه و سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌موو گوناهـ و تاوانێک).
(6) ئه‌وه‌ش بۆیه پێشهات چونکه پێغه‌مبه‌ران به‌جۆره‌ها به‌ڵگه‌و موعجیزه، په‌یامی خوایان پێڕاگه‌یاندن که‌چی وتیان: ئه‌مانه به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه، چۆن ده‌بنه پێغه‌مبه‌رو چاوساغمان؟ به‌و بیانووه ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان هه‌ڵبژاردو پشتیان هه‌ڵکرد، خوایش پێویستی به‌ئیمانی ئه‌وان نیه چونکه خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بێنیازه و شایسته‌ی سوپاسه.
(7) ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان: هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه، پێیان بڵێ: وا نیه، سوێند به په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه، پاشان ئاگادار ده‌کرێن له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ خوا زۆر ئاسان و ساده‌یه.
(8) که‌واته تا زووه باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و نوور و ڕۆشناییه‌ی که ناردوومانه‌ته خواره‌وه (که قورئانه)، دڵنیاش بن که خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(9) ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانتان کۆده‌کاته‌وه، بۆ ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌وه ڕۆژی زیان باریه، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ر بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات، ئه‌وه خوا چاوپۆشی ده‌کات له گوناهو هه‌ڵه‌کانی و ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا بۆ هه‌میشه‌و هه‌تا هه‌تایی، ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ‌سنوور.