(1) سوێند به‌ئه‌ستێره کاتێک له‌شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا دبێت
(2) هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه، له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه
(3) قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو ههوهسهوهنیه
(4) ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه
(5) جوبرهئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه
(6) ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که‌خاوه‌نی بیر‌و هۆشێکی زۆر به‌هێزو دیمه‌نێکی جوان بوو، ئینجا له‌سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ستا
(7) له‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره‌به‌رزو بڵنده‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو
(8) له‌وه‌ودوا تا ده‌هات نزیک ده‌بۆوه و سه‌ره‌نجام هاته‌خواره‌وه‌بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
(9) ئه‌وه‌نده‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو
(10) ئینجا خوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی، ئای چ نیگایه‌ک بوو!
(11) ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی
(12) جا ئایا ڕاسته؟ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟
(13) سوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبرهئیلی بینیووه (کاتێک هاتووه‌بیبات بۆ شه‌وڕه‌وی)
(14) له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو
(15) که‌له‌وێدا به‌هه‌شتی (مَڕْوَى) هه‌یه به‌واتای لانه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه
(16) کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره_ ی داپۆشی مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیه...
(17) جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت
(18) بێگومان پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه، به‌چاوی سه‌ری، به‌هه‌موو هه‌ستی..
(19) جا هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی لات و عوززا و (دوودانه‌بتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!
(20) مه‌ناتی سێهه‌میش!! (ئه‌ویش بتێکی تره، ئایا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه).
(21) ئایا ڕه‌وایه کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا به‌چاک بزانن (خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت به‌عه‌قڵی چه‌وتیان ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، ئه‌گینا کوڕ‌و کچ هه‌ردووک دروستکراوی خوان و پێوه‌ی ڕێز ته‌نها خواناسی و پارێزکاریه)
(22) ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و کاته‌ئه‌و دابه‌شکردن و بڕیاره‌تان زۆر دووره‌له‌دادپه‌روه‌ریه‌وه و له‌سنوور ترازانه
(23) ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه ته‌نها شتێکه که‌خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ناردووه‌له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونیان، سه‌یره، ئه‌وانه‌ته‌نها شوێنی گومان و ئاره‌زوی ده‌روونه‌نه‌خۆشیه‌کانیان ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمووییان پێ گه‌یشتووه!
(24) نه‌خێر بۆ ئاده‌میزاد نی یه ئه‌وه‌ی داوای ده‌کات، (چونکه‌ئاواته‌کانی نایه‌ته دی له‌دنیادا)؟!
(25) که‌واته‌هه‌ر خوایه خاوه‌نی دنیا وقیامه‌ت. (ئه‌ی بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌ناده‌ن؟!).
(26) زۆر فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌تکاو پاڕانه‌وه‌یان ناکام و بێ سووده، مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌رکه‌سێک که‌شایسته‌یه و ڕازی بێت که‌تا بکات، یان تکای بۆ بکرێت