(32) ئایا پیاوه ژیره‌کانیان پێیان ده‌ڵێت: ئه‌و قسه‌ناڕه‌وایانه بکه‌ن، نه‌خێر ئه‌مانه‌هه‌ر خۆیان که‌سانێکی سته‌مکارن؟
(33) یان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌و دایڕشتووه، نه‌خێر ئه‌وانه، هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕیان نیه (ئه‌گینا چۆن وا ده‌ڵێن).
(34) (ده‌ی که‌واته‌خۆ ئه‌وانیش قسه‌زان و لێزانن) ده‌با فه‌رمایشتێکی ئاوا وه‌ک ئه‌م قورئانه‌بهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
(35) ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیه‌ک، هاتوونهتهکایهوه؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن؟!
(36) یان ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ئاسمانه‌کان و زه‌ویان دروستکردووه؟ نه‌خێر ئه‌وانه‌هه‌ر دڵنیا نابن
(37) یان ئه‌وه‌یه گه‌نجینه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌کانی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته؟! یان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان بێ سنووره؟ (تا ئاوا بوێرن له‌خوا یاخی بن؟)
(38) یان ئه‌وانه‌په‌یژه‌یان هه‌یه‌و پیایدا سه‌رده‌که‌ون، تا گوێ له‌نهێنیه‌کانی ئاسمان بگرن؟! ده‌با گوێگره‌کانیان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا په‌یدا بکه‌ن (ئه‌وسا مله‌جه‌ڕی بکه‌ن).
(39) ئایا ئه‌وه‌ڕاسته‌که‌کچان، نه‌وه‌ی خوابن و کوڕانیش نه‌وه‌ی ئێوه؟! (به‌مه‌رجێک خۆیان له‌کچان بێزاربوون، به‌ڵام بۆ خوا به‌ره‌وایان بینیوه؟!).
(40) یان ئه‌وه‌یه داوای کرێ و پاره‌یان لێ ده‌که‌یت، تا بارێکی گران بده‌ی به‌کۆڵیانداو پێیان هه‌ڵنه‌سوڕێت!!
(41) یان ئه‌وه‌یه که‌نهێنی و شاراوه‌کان لای ئه‌وانه‌و، ئه‌وان یاداشتی خه‌ڵکی ده‌نووسن، (یان ئه‌وان بڕیاری به‌سه‌رهاته‌کان ده‌ده‌ن)؟!
(42) یان ئه‌وانه‌ده‌یانه‌وێت پیلان و ته‌ڵه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ن (دژی پێغه‌مبه‌ر و ئیمانداران، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) ئه‌وانه‌ی که‌کافروخوانه‌ناسن هه‌ر خۆیان که‌وتوونه‌ته‌ناو پیلانه‌وه و بون به‌ته‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه، پیلانه‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا شکاوه‌ته‌وه.
(43) یان ئه‌وانه‌وابیرده‌که‌نه‌وه که‌خوایه‌کی تریان جگه‌له (الله) هه‌یه؟! پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا (له‌بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان)، له‌و شتانه‌ی که‌ئه‌وان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ بۆ خوا.
(44) خۆ ئه‌گه‌ر (له‌ئه‌نجامی لادان و بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان و کاری نادروستیان خوای گه‌وره‌سزایه‌کیان بۆ بنێرێت) و پارچه (ئه‌ستێره‌یه‌کیان) تێ بگرێت و ڕوو به‌زه‌وی دابه‌زێت ئه‌و نه‌فامانه‌ده‌ڵێن: هیچ نیه!! په‌ڵه هه‌وره‌و نیشتۆته سه‌ریه‌ک!!
(45) وازیان لێ بهێنه هه‌تا به‌و ڕۆژه ده‌گه‌ن که‌تایدا تیاده‌چن و لاڵ و پاڵ ده‌که‌ون
(46) ئه‌و ڕۆژه ئیتر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان به‌هیچ جۆرێک فریایان ناکه‌وێت و سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز نابن
(47) بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌سزای تریش هه‌یه بێجگه له‌وه‌ی که‌جار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یه‌کجاری، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (هه‌ست به‌ده‌ستی قه‌ده‌ر ناکه‌ن له‌رووداوه‌کاندا)
(48) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) خۆگربه له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، دڵنیابه که‌تۆ له‌ژێر چاودێری ئێمه‌دایت، هه‌روه‌ها ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارت بكه‌کاتێک که‌به‌ره‌به‌یان هه‌ڵده‌سێت
(49) له‌شه‌وگاریشدا هه‌ر بیپه‌رسته و ستایشی بکه، هه‌روه‌ها کاتێک ئه‌ستێره‌کان ون ده‌بن له‌چاو دیار نامێنن