(15) باشه، ئه‌مه‌جادووه‌نیشانتان ده‌درێت یان ئێوه ڕاستی نابینن؟!
(16) ده‌بێت بچنه‌ناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕاده‌گرن یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان هه‌ر ده‌درێته‌وه که‌ده‌تانکرد.
(17) له‌ولاشه‌وه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌له‌دنیادا خواناس و دینداربوون، له‌باخه‌کانی به‌هه‌شت و ناز و نیعمه‌تدا، ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
(18) زۆر که‌یف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن به‌و به‌خششانه‌ی که په‌روه‌ردگاریان پێی به‌خشیون، هه‌ر په‌روه‌ردیگاریشیان له‌سزاو تاڵاوی دۆزه‌خ پاڕاستونی.
(19) پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشی گیانتان بێت له‌پاداشتی کرده‌وه‌ی چاک و ڕێک و پێکتاندا
(20) ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت) پاڵیان داوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌رازاوه‌کان، که‌به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ڕێک ڕیز کراون، ئێمه هاوسه‌رانی حۆری چاوگه‌شه‌مان لێ ماره‌کردوون
(21) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و نه‌وه‌کانیشیان به‌ئیمان و باوه‌ڕه‌وه شوێنیان که‌وتوون، ئه‌وانه‌له‌به‌هه‌شتدا پێک شاد ده‌که‌ینه‌وه (تا کامه‌رانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه‌ی که‌پله‌ی به‌رزیان ده‌ستکه‌وتووه‌دایان به‌زێنین بۆ پله‌ی نزمتر، چونکه‌ئێمه پاداشتی کرده‌وه‌ی که‌س که‌م ناکه‌ینه‌وه (ئه‌گه‌ر زیادی نه‌که‌ین) له‌هه‌مان کاتدا هه‌رکه‌سه‌بارمته‌ی کرده‌وه‌ی خۆیه‌تی
(22) به‌رده‌وام حه‌زیان له‌هه‌ر میوه و گۆشتێک بێت پێشکه‌شیان ده‌که‌ین
(23) به‌دڵ خۆشیه‌وه له‌کاسی تایبه‌تیدا شه‌راب ده‌نۆشن، جار جار بۆ خۆشی له‌یه‌کتری ده‌سێنن، دوور له‌ره‌فتاری ناشیرین و گوناهو تاوانبارکردنی یه‌کتر
(24) هه‌روه‌ها منداڵانی جوان و ئێسک سووک به‌ده‌وریاندا دێن و خزمه‌تیان ده‌که‌ن ده‌ڵێی مرواری پاک و بێگه‌ردن
(25) (جا دوای ئه‌و عه‌یش و نۆش و که‌یف و ئاهه‌نگه) ڕووده‌که‌نه‌یه‌کترو ده‌سته‌ده‌سته‌له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه، پرسیار له‌رابوردوی یه‌کتر ده‌که‌ن (دیاره هه‌رکه‌سه‌له‌و به‌یه‌کگه‌یشتنانه‌دا به‌شێک له‌سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوه‌ڵ و میوانی ده‌دات، له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستدا، که‌به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو تۆمارکراوه)
(26) سه‌ره‌نجام هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڕاستی (کارێکی چاکمان ده‌کرد سوپاس بۆ خوا) چونکه‌کاتی خۆی که‌له‌ناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌تمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌به‌زه‌ییش بووین له‌ناویاندا و مه‌به‌ستمان بوو ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه خواناس بن
(27) به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌خوای میهره‌بانیش لای ڕه‌حمه‌تی لێ کردینه‌وه و منه‌تباری کردین و له‌سزای دۆزه‌خی پڕئێش پاڕاستینی
(28) به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی هاناو هاوارمان هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌بردو ده‌مانپه‌رست، چونکه‌بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌خوایه‌کی چاکه‌خوازو میهره‌بان و دلۆڤانه
(29) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاری ئه‌وخه‌ڵکه بکه، چونکه‌به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه‌نه‌فاڵچیت، نه‌شێتی
(30) خوانه‌ناس و دڵڕه‌قه‌کان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌شاعیرێکه و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ده‌که‌ین!!
(31) پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێم (بزانین سه‌رئه‌نجام کێ سه‌رده‌که‌وێت، کێ سه‌رفرازه؟)