(52) هه‌ر نا به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه، خوانه‌ناسان نه‌یانوتبێت جادووگه‌ره، یان شێته.
(53) سه‌یره! ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێدویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه، نه‌خێر، به‌ڵکو ئه‌وانه‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن.
(54) تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) گوێیان مه‌ده‌رێ چونکه تۆ لۆمه‌کراو نابیت (له‌سه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنانیان).
(55) به‌ڵکو تۆ هه‌میشه ئامۆژگاریان بکه، چونکه‌به‌ڕاستی ئامۆژگاری سوود به‌ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێت.
(56) بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
(57) نه‌رۆزیم لێیان ده‌وێت نه‌خواردن و خواردنه‌وه.
(58) چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ڕۆزی به‌خشه‌و خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاتی پته‌وه.
(59) بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌تۆڵه‌و سزای زۆرمان بۆ ئاماده‌کردوون، هه‌روه‌ک چۆن بۆ هاوه‌ڵ و هاوبیره‌کانیان ئاماده‌مانکردووه، ده‌با ئیتر په‌له‌م لێنه‌که‌ن (چونکه‌به‌م زوانه‌یه‌خه‌یان ده‌گرێت).
(60) ئینجا وه‌یل و ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌رێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسیان گرتۆته‌به‌ر له‌و ڕۆژه‌ی که‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه‌و به‌م زووانه‌پێش دێت.
(1) سوێند به‌کێوی _ طور _ (که‌خوای گه‌وره‌گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موسادا له نزیکی ئه‌نجامدا).
(2) سوێند به‌کتێبی نوسراو که (لوح المحفوظه).
(3) که‌له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌نگی گرنگدایه
(4) : سوێند _ به‌که‌عبه_ که‌هه‌میشه ئاوه‌دانه به نوێژكه‌ران، وه (ئه‌وانه‌ی بۆ حه‌ج و عه‌مره‌ده‌چن) هه‌روه‌ها (بیت المعمور) شوێنێکه له‌ئاسمانی حه‌وته‌م که‌دیاریکراوه بۆ خواپه‌رستی فریشته‌کان هه‌روه‌ک چۆن که‌عبه پیرۆزه لای ئیمانداران، (له‌فه‌رموده‌یه‌کی ڕاست و دروستدا ئاماژه‌ی بۆ کراوه).
(5) هه‌روه‌ها سوێند به‌سه‌قفی به‌رزو بڵند (که‌ئاسمان ده‌گرێته‌وه، خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت سه‌رنجمان ڕاکێشێت بۆ لای).
(6) سوێند به‌ده‌ریای پڕ له‌ئاو یان ده‌ریای داگیرساو (که‌قیامه‌ت داده‌گرسێت و ده‌ته‌قێته‌وه).
(7) (په‌روه‌ردگاری مه‌زن سوێند به‌و هه‌موو شتانه‌ده‌خوات، ئینجا ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی سزا‌و ئازاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر پێش دێت.
(8) که‌سیش ناتوانێت به‌ری بگرێت و ده‌ستی پێوه بنێت و نه‌هێڵێت.
(9) ئه‌و ڕۆژه ئه‌ستێره وهه‌سه‌ره‌کانی ئاسمان هه‌موو به‌یه‌کدا ده‌ده‌ن، (خوای گه‌وره‌تێکیان ده‌دات وهه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێت)
(10) کێوه‌کانیش له‌جێی خۆیان ده‌جوڵێن و ده‌ڕۆن، (وه‌ک خۆری، وه‌ک هه‌ور، زه‌ویان پێ ته‌خت ده‌کرێت).
(11) که‌واته واوه‌یلا و هاوار بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان به‌حه‌ق و ڕاستی نه‌کرد و به‌درۆیان ده‌زانی له‌و ڕۆژه‌دا.
(12) ئه‌وانه‌ی که‌رۆچووه و گاڵته ده‌که‌ن به‌ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر و قورئان.
(13) رۆژێک دێت به‌توندی پاڵیان پێوه ده‌نرێت بۆ ناو دۆزه‌خ (ده‌نگ له‌سینه‌وه‌یانه‌وه دێت ئه‌وه‌نده‌پاڵه‌که تونده).
(14) پێیان ده‌وترێت ئه‌مه‌ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه‌یه که‌کاتی خۆی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌گاڵته‌تان گرتبوو