(31) ئینجا ئیبراهیم لێی، پرسین: بێجگه له‌و مژده‌یه چ کارێکی گرنگتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟!
(32) فریشته‌کان وتیان: بڕاستی ئێمه ڕه‌وانه‌کراوین بۆ گه‌لێکی تاوانبار و تاوانکار.
(33) بۆ ئه‌وه‌ی به‌رد بارانیان بکه‌ین به‌به‌ردێک که‌له‌قوڕ دروست کراوه.
(34) هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌نیشانه‌دارن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ ناپوخت و له‌سنوور درچووه‌کان.
(35) جا هه‌رچی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوو له‌ئیمانداران ده‌رمانکردن و ڕزگارمان کردن....
(36) له‌ماڵه موسوڵمانێکیش زیاترمان به‌دی نه‌کرد.
(37) (له‌پاشان ئه‌و شوێنه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک کاول کرد)، کردمانه‌په‌ند و به‌ڵگه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سزای به‌ئێشی ئێمه ده‌ترسن.
(38) له‌به‌سه‌رهاتی موسایشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه که‌ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون به‌موعجزه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه‌وه.
(39) ئه‌ویش پشتی هه‌لکرد به‌هۆی سه‌ربازو دار‌و ده‌سته‌که‌یه‌وه‌و وتی (ئه‌م فرستاده‌یه) جادووگه‌ره، یان شێته!!
(40) جا ئێمه‌ش خۆی و سه‌ربازه‌کانیمان گرفتار کرد و پێچاماننه‌وه و فڕێمان دانه‌ده‌ریاوه، له‌کاتێکدا ئه‌و لۆمه‌کراوه.
(41) هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی عادیش‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رکه‌شیان بایه‌کی بێ خێرمان هه‌ڵکرده سه‌ریان.
(42) ئه‌و بایه هه‌ر شوێنێک و هه‌ر شتێک و هه‌ر که‌سێکدا بڕۆیشتایه وازی لێ نه‌ده‌هێنا هه‌تا بێ که‌ڵکی ده‌کرد و وه‌ک شتێکی فڕێ دراوی لێ ده‌کرد.
(43) هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی پمودیشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک پێیان وترا: تا ماوه‌یه‌ک ڕابوێرن!!
(44) ئه‌وانیش له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون، کت‌وپڕ بروسکه‌یه‌ک پێچانیه‌وه وبه‌چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه ده‌یانروانی.
(45) ئیتر نه‌یانتوانی هه‌ڵسنه‌وه و سه‌رکه‌وتووش نه‌بوون.
(46) پێشتریش هۆزی نوح به‌ڕاستی هه‌ر تاوانبار‌و خوانه‌ناس ولارو وێربوون (ئه‌وانیشمان به‌زریانه‌که له‌ناوبرد).
(47) ئێمه ئاسمانمان به‌ده‌ستی قودره‌تی خۆمان دروست کرد، به‌رده‌وامیش گه‌وره‌ی ده‌که‌ین و فراوانی ده‌که‌ین. (ئه‌مه‌ئاماژه‌یه بۆ ڕاستیه‌کی زانستی که‌زاناکانی گه‌ردوونناسی ده‌یسه‌لمێنن).
(48) زه‌ویشمان ڕاخستووه (ژیانمان له‌سه‌ری ئاسان کردووه) به‌ڕاستی خوا زاتێکی کارساز و کاربه‌جێیه.
(49) : له‌هه‌موو شتێک ئێمه جووتمان دروست کردوه (له‌جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕوه‌ک و بێ گیاندا، له‌هه‌موو شتێکی ماددی و مه‌عنه‌ویدا) بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن.
(50) به‌په‌له‌و گورج و گۆڵ بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا، بۆ هه‌رچی په‌روه‌ردگار پێی خۆشه، دڵنیاش بن که‌من (واته‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه‌ترسێنه‌رێکی ئاشکرام ئه‌گه‌ر یاخی و سه‌رکه‌ش بن.....
(51) هیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتای خوا، چونکه من به‌ڕاستی نێردراوێکی ترسێنه‌ری ئاشکرام بۆتان له‌لایه‌ن خواوه.