(7) سوێند به‌ئاسمانی خاوه‌ن ڕێگه‌و ڕێک و پێک و ڕازاوه.
(8) بێگومان ئه‌ی خوانه‌ناسان ئێوه له‌گوفتارێکی بێ سه‌روبندان که‌دووره له‌ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌وه.
(9) ئه‌و که‌سه‌ی له‌زانستی خوادا لادراو ه‌به‌هۆی تاوانیه‌وه له‌باوه‌ڕ هێنان لاده‌درێت.
(10) ده‌ک به‌کوشتچن درۆزن و بوختانچیه‌کان....
(11) ئه‌وانه‌ی که‌له‌گومڕای و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوه‌ی سه‌رگه‌رمن.
(12) به‌گاڵته و ته‌ڵفیسیه‌وه ده‌ڵێن یان ده‌پرسن: ڕۆژی قیامه‌ت که‌ی پێش دێت؟!
(13) ئه‌و ڕۆژه که‌به‌رپا ده‌بێت به‌ئاگر ده‌برژێنرێن....
(14) پێیان ده‌وترێت: بچێژن ئه‌و به‌ڵایه‌ی که‌به‌سه‌ر خۆتان هێنا، ئه‌مه‌ئه‌و سزا‌و ئازاره‌یه که‌به‌گاڵته‌وه په‌له‌تان له‌پێشهاتنی ده‌کرد.
(15) به‌ڕاستی پارێزکارانیش له‌باخه‌کان و کانیاوه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر.
(16) ئه‌و شتانه‌ی که‌په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده‌کردون پێیان ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌یش به‌خۆشی و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌پێشتر و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌دنیاداچاکه‌کارو چاکه‌خواز بوون....
(17) له‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه‌سه‌رگه‌رمی شه‌و نوێژ و ده‌ور کردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)....
(18) له‌به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا لێیان ببورێت)...
(19) له‌ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌داریان ته‌رخان کردبوو.
(20) بێگومان له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زانیاری خوا) بۆ که‌سانێک که‌به‌شوێن دڵنیاییدا ده‌گه‌ڕێن.
(21) هه‌روه‌ها له‌خودی خۆشتاندا (له‌هه‌موو خانه‌یه‌کی له‌شدا، له‌هه‌موو ئه‌ندامێکداو، له‌هه‌موو کۆئه‌ندامێکدا، له‌رۆح ونه‌فس و عه‌قڵدا... هتد به‌ڵگه‌ی بێ سنوور هه‌یه له‌سه‌ر زانایی و به‌توانایی و جوانکاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ئایا ئه‌وه‌بۆ بینایتان ناخهنهکار.
(22) سه‌رچاوه‌ی ڕزق و ڕۆزیتان له‌ئاسمانه‌وه‌یه (له‌خوا داوابکه‌ن) هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که‌به‌ڵێنتان پێدراوه.
(23) سوێند به‌په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، ئه‌و به‌ڵێنانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن ئێوه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌که‌ن.
(24) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئایا هه‌واڵی میوانه به‌ڕێزه‌کانی ئیبراهیمت پێنه‌گه‌یشتووه؟
(25) کاتێک چوون بۆ سه‌ردانی و وتیان: سڵاو، ئه‌ویش وتی، سڵاو له‌ئێوه‌ش بێت، هه‌رچه‌نده‌ناتانناسم.
(26) ئه‌وسا ئیتر خۆی دزیه‌وه چوو به‌هاوکاری خێزانی گوێره‌که‌یه‌کی قه‌ڵه‌وی (سه‌ری بڕی و سووریانکرده‌وه و) هێنای.
(27) بردی و لێی نزیک کردنه‌وه،، فه‌رمووی لێکردن که‌بینی ناخۆن، وتی: ئه‌وه‌نا فه‌رموون، ئه‌وه‌ناخۆن؟!
(28) ئیبراهیم ترسێکی لێ‌نیشت (چونکه‌وای زانی شتێکیان له‌ژێر سه‌ردایه) بۆیه خچرا وتیان: مه‌ترسه‌ئێمه فریشته‌یه، مژده‌شیان پێده‌به‌خشێت.
(29) خێزانه‌که‌ی قریوه‌یه‌کی کرد و ده‌نگی لێ به‌رز بۆوه و ده‌ستی به‌ئاسته‌م دا به‌روومه‌تی خۆیدا (وه‌کو داب و نـریتی ئافره‌تان له‌کاتی سه‌رسامیدا) وتی: پیریژنێکی نه‌زۆک، چۆن منداڵی ده‌بێت؟!
(30) فریشته‌کان وتیان: ئه‌وه‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌و ئه‌و زاتێکی دانا و زانایه.