(36) خۆ ئێمه چه‌نده‌ها هۆزو نه‌ته‌وه‌ی پێش ئه‌وانمان له‌ناو برد، که‌ئه‌وان له‌مان به‌ده‌سه‌ڵاتترو به‌تواناتر بوون... خۆ ئه‌وان به‌شاره‌کان و شوێنه‌واره‌کاندا گه‌ڕاوان و تێپه‌ر بوون، ئایا هیچ ده‌ربازبوونێک له‌سزاکانیان به‌دی کرد؟!
(37) به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا یاده‌وه‌ری هه‌یه بۆ که‌سێک دڵێکی زیندووی هه‌نێت، یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت، له‌کاتێکدا ئاماده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رداریی و کردنی هه‌موو کارێکی دروست.
(38) به‌ڕاستی ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له‌نێوانیاندا هه‌یه به‌شه‌ش ڕۆژ دروستمان کردوون، هیچ ماندویه‌تیه‌کیش ڕوی تێ نه‌کردین.
(39) جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆتا بگره‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناحه‌قی و نادروستیانه‌وه که‌ده‌یڵێن و دێته ڕێت، (بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که‌بۆت پێش ده‌هێنن)، پێش خۆر هه‌ڵاتن و پێش ئاوابوونی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردیگارت بکه.
(40) له‌شه‌وگاریشدا ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه، هه‌روه‌ها له‌دوای نوێژه‌کانیش.
(41) گوێش به‌چاکی ڕابگره!! ڕۆژێک دێت بانگ وێژێک بانگ ده‌کات له‌شوێنێکی نزیکه‌وه...
(42) ئه‌و ڕۆژه ده‌نگێکی زۆر به‌رز و سامناک به‌ڕاستیی ده‌بیستن، دیاره که‌ئه‌وه‌رۆژی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه له‌توێی خاک‌دا.
(43) به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و ده‌شیان مرێنین، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه.
(44) ڕۆژێک دێت زه‌وی له‌ئاستی ئه‌وان شه‌ق ده‌بات و خه‌ڵکی له‌گۆڕه‌کانیان به‌گورجی دێنه ده‌ره‌وه.... ئا ئه‌وه‌کۆ کردنه‌وه‌یه‌که لای ئێمه کارێکی زۆر ئاسانه (بۆ لێپرسینه‌وه).
(45) ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئێمه چاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌ده‌یڵێن و چۆن دژایه‌تی ئه‌م ڕاستی یه ده‌که‌ن!... خۆ تۆ زۆردارنیت به‌سه‌ریانه‌وه تا باوه‌ڕیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت.. که‌واته‌تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره‌که‌به‌قورئان یاداوه‌ریی ئه‌و که‌سانه‌بکه‌یت که‌له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه ده‌ترسن.
(1) سوێند به‌و ڕه‌شه‌با و ئه‌و بایه‌ی که‌هه‌ورو هه‌ڵمی ئاو هه‌ڵده‌گرێت و په‌خشی ده‌کاته‌وه، یان ته‌پ و تۆز به‌رز ده‌کاته‌وه (که‌ڕۆڵی هه‌یه له‌باران بارایندا).
(2) ئینجا به‌هه‌ڵگرانی باری قورس و گران (له‌هه‌ڵمی ئاو).
(3) هه‌روه‌ها به‌و هه‌ورانه‌ک ه‌به‌ئاسانی به‌ئاسماندا له‌شوێنێکوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند به‌و که‌شتیانه‌ی به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئاودا دێن و ده‌چن.
(4) ئینجا سوێند به‌و فریشتانه‌ی که‌کاروبار دابه‌ش ده‌که‌ن.
(5) به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێتان دراوه‌ڕاسته‌و هه‌ر دێته دی.
(6) بێگومان ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌ش هه‌ر دێت و به‌ڕێوه‌یه.