(10) بێگومان ئه‌وانه‌ی په‌یمان ده‌ده‌نه تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) له‌ڕاستیدا هه‌ر په‌یمان به‌خوا ده‌ده‌ن.. ده‌ستی پیرۆز‌و به‌توانای خوا له‌سه‌ر ده‌ستیانه‌وه‌یه (به‌پشتگیری و یارمه‌تی) جا ئه‌وه‌ی په‌یمانه‌که بشکێنێت و لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌وه‌له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، ئه‌وه‌ش که‌پیمانه‌که ده‌باته‌سه‌ر و پاشگه‌ز نابێته‌وه لێی، خوای باڵاده‌ست ئه‌جرو پاداشتی گه‌وره‌ی پێده‌به‌خشێت (له‌ئایینده‌دا).
(11) ئه‌و عه‌ره‌به‌کۆچه‌رییانه‌ی له‌رێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبیه به‌جێمان و به‌شداریان نه‌کرد کاتێک زانیان ئێوه به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن که‌خوا به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کانی جه‌نگی پێدابوون دێن بۆلات و ده‌ڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمه‌ی سه‌رقاڵ و خه‌ریک کرد و کاتمان نه‌بوو بێین له‌گه‌ڵتان، له‌به‌ر ئه‌وه‌داوای لێ‌خۆش بوونمان بۆ بکه‌ن لای خوا، ئه‌وه‌ی به‌زمان ده‌یڵێین له‌دڵیاندا نی یه، پێیان بڵێ: باشه، کێ ده‌توانێت به‌ری ده‌سه‌ڵاتی خوا بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا به‌ته‌واوی به‌ئاگایه له‌کاروکرده‌وه‌کانتان.
(12) نه‌خێر پاساوو به‌هانه‌که‌تان وانی یه، به‌ڵکو له‌ڕاستیدا ئێوه واگومانتان ده‌برد ئیتر هه‌رگیز پێغه‌مبه‌رو باوه‌ڕداران ناگه‌رێنه‌وه بۆ ناو که‌سوکاریان و تیاده‌چن، ئه‌و گومان بردنه‌له‌دڵ و ده‌روونتاندا ڕازاێنرابۆوه و چه‌سپی بوو، به‌ڕاستی گومانی خراپ و ناقوڵاتان بردوو، ئێوه هه‌میشه هۆزو تاقمێکی بێ که‌ڵک و بێ خێرن.
(13) هه‌رکه‌س باوه‌ڕی به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (ئایندهی سامناکه) به‌ڕاستی ئێمه سزای دۆزه‌خمان بۆ کافر‌و بێ باوه‌ڕان ئاماده‌کردووه.
(14) هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، له‌هه‌ر كه‌سێك كه بیوێت خۆشده‌بێت، وه سزای هه‌ركه‌سێك بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته ویستی خواش بۆ پاداشت یان سزای هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ی شیاو‌و شایسته‌ی خۆیه‌تی و له‌وپه‌ڕی دادگه‌ریدایه)، چونكه خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش بووه و به‌ڕه‌حم و دلۆڤانه.
(15) ئه‌وانه‌ی خۆیان خسته دواوه‌و به‌شداریان نه‌کرد له‌رێکه‌وتنه‌که‌دا، کاتێک بینیان ئێوه (به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان، وتیان: لێمان گه‌رێن شوێنتان که‌وین... ئه‌مانه‌ده‌یانه‌وێت، ویست و فه‌رمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوه هه‌رگیز شوێنمان ناکه‌ون... چونکه‌خوایش هه‌واری فه‌رمووه‌و پێشتر هه‌روا بڕیاردراوه، که‌چی ئه‌وان ده‌ڵێن: نه‌خێر خوا ڕێگه‌ی له‌ئێمه نه‌گرتووه، به‌لکو ئێوه حه‌سوودیمان پێ ده‌به‌ن بۆیه نایه‌ڵن به‌شدار بین، (خوا ده‌فه‌رمووێت) نه‌خێر، حه‌سوودیتان پێ نابه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌که‌مێک نه‌بێت له‌فه‌رمانی خوا تێناگه‌ن (ته‌نها چاویان بڕیوه‌ته سامان و ده‌سکه‌وته‌دنیاییه‌کان).