(29) یادی ئه‌وه‌ش بکه‌کاتێک ئێمه ده‌سته‌یه‌ک په‌ریمان لادایه لای تۆ، تا گوێ له‌قورئان بگرن، ئه‌وسا ئاماده‌بوون و به‌یه‌کتریان وت: گوێ بگرن و بێ ده‌نگ بن، کاتێک قورئان خوێندنه‌که ته‌واو بوو، په‌ریه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هۆزو قه‌ومه‌که‌یان و، ده‌ستیان کرد به‌ئاگادارکردنه‌وه‌و بانگکردنیان بۆ په‌یره‌وی کردنی ئه‌م ئاینه نوێیه.
(30) وتیان: ئه‌ی هۆز و گه‌لی ئێمه! باوه‌ڕ بکه‌ن، گوێمان له‌کتێبێک بوو که‌له‌دوای مو‌سا نێردراوه، سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و ڕێکه له‌گه‌ڵیاندا و، ڕێنموویی و هیدایه‌ت ده‌دات بۆ حه‌ق و ڕاسته‌شه‌قامی ڕاست و دروستیش. نباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!
(31) ئه‌ی خزمینه!! بچن به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌و ئیمان و باوه‌ڕی پێبهێنن، ئه‌و کاته‌له‌گوناهه‌کانیان خۆش ده‌بێت و له‌سزای به‌ئێش و ئازار ده‌تانپارێزێت
(32) جا ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌بانگه‌وازی خوا ناکات، ئه‌وه‌وه‌نه‌بێت له‌ده‌سه‌ڵاتی خوا له‌م سه‌ر زه‌ویه‌دا ده‌رباز ببێت و خوا ده‌سه‌وسان بکات، که‌سیش ناتوانێت جگه‌له‌خوا ڕزگاری بکات و پشتیوانی لێ بکات، ئا ئه‌وانه‌له‌گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی زۆر ئاشکرادان.
(33) ئایا ئه‌وه‌سه‌رنجیان نه‌داوه‌به‌ڕاستی ئه‌وه‌خوایه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌و له‌دروست کردنیشیاندا هیچ ماندوو نه‌بووه، توانای نی یه مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه، به‌ڵێ، بێگومان ئه‌و زاته، به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
(34) ڕۆژێک دێت کافر‌و خوانه‌ناسان دۆزه‌خیان نیشان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: ئێستا ده‌ڵێن چی؟! ئا ئه‌مه‌ئیتر حه‌ق و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه نیه؟! ( هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ) ده‌ڵێن: به‌ڵێ... سوێند به‌په‌روه‌ردیگارمان ڕاسته‌و حه‌قه، ( به‌ڵام ئه‌و سوێند خواردن و دان پێدانانه، تازه‌بێ سووده) بۆیه خوا ده‌فه‌رموێت: ماده‌م وایه سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ناو ئاگر بچێژن له‌سه‌ر ئه‌نجامی بێ بڕوایی و کافربوونتاندا.
(35) که‌وابوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆدا بگره‌و خۆڕاگربه، هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن ویستی به‌هێز خۆڕاگر بوون، په‌له‌شیان لێ مه‌که، ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌به‌ڵێنیان دراوه‌تێ هه‌ر کاتێک پێشهات وا ده‌زانن ته‌نها ساته‌وه‌ختێکیان له‌رۆژێکدا پێچووه، ئه‌مه‌به‌ڵێن و په‌یام و ڕاگه‌یاندنێکی ته‌واوه، جا ئه‌و کاته‌مه‌گه‌ر ته‌نها تاوانباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!