(283) خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوون و نووسه‌رێکتان ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه بارمته‌کان وه‌رده‌گیرێن (له‌باتی قه‌باڵه و سه‌نه‌ده‌که)، خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کتری دڵنیا بوون با ئه‌وه‌ی به ئه‌مین و ده‌ستپاک داده‌نرێت ئه‌مانه‌ته‌که‌ی (قه‌رزه‌که) بداته‌وه و با له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت، نه‌که‌ن شایه‌تی بشارنه‌وه، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی دڵی ژه‌نگاوی و ناپوخت گوناهباره، خوایش به هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن زانایه.
(284) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه، ده‌ری بخه‌ن، یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه، ئه‌وسا له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و هه‌رکه‌س بیه‌وێت سزای ده‌دات و خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه (ئه‌وه‌ی چرپه‌ی ده‌روونیه دێت و ده‌ڕوات و جێگیر نابێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه).
(285) پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خوا‌و فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا (له باوه‌ڕدا)، هه‌روه‌ها وتیان: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه.
(286) خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان). خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان).