(52) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا به‌وشێوه‌یه‌ی که وتمان ئێمه قورئانمان بۆ ڕه‌وانه کردیت له لایه‌ن خۆمانه‌وه (که ژیانبه‌خشه به ڕوح و گیان و عه‌قڵ)، تۆ نه‌تده‌زانی قورئان چیه و ئیمان چیه، به‌ڵام ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان کرده ڕوناکی ونورێك که هیدایه‌ت و ڕێنمویی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێت له به‌نده‌کانمانی پێ ده‌که‌ین، (ئه‌وانه‌ی دڵی بۆ ده‌که‌نه‌وه و به‌چاکی گوێ بۆ ده‌گرن)، بێگومان تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕێنیشان ده‌ریت و ڕێنموی ده‌که‌ی بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست...
(53) که ڕێگه و ڕێبازی ئه‌و خوایه‌یه، که‌هه‌ر بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه، ئاگاداریش بن: هه‌موو شتێك و سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێك بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (الشوری) بده لاپه‌ره_483_.
(2) سوێند به‌م په‌یامه ڕوون و ئاشکرایه، مه‌به‌ست قورئانه.
(3) ئێمه ئه‌و کتێبه‌مان کردوه‌ه به قورئانێك، به‌زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵکو ژیری و بیروهۆشتان بخه‌نه کار (تالێی تێبگه‌ن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن).
(4) ئه‌م قورئانه له _لوح المحفوظ_ دا (که‌سه‌رچاوه‌ی قورئان و هه‌موو کتێبه‌کانی تری خوایه) پارێزراوه که زۆر به‌رزو به‌ڕێزه لامان و پڕه له دانایی.
(5) باشه، ئایا ده‌کرێت ئێمه وازتان لێ بهێنین و هۆشیاریتان نه‌که‌ینه‌وه به‌م قورئانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه هۆزێکی زیاده‌ڕه و لار‌و وێرن (نه‌خێر شتی وا له ئێمه ناوه‌شێته‌وه).
(6) ئێمه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رمان ناردووه بۆ نه‌وه‌کانی ڕابووردوو تا سه‌رگه‌ردان نه‌بن.
(7) بێگومان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت.
(8) که‌واته ئه‌بێت ئه‌م بێ بڕوایانه چاوه‌ڕێی چی بکه‌ن له‌کاتێکدا ئێمه دڕنده‌تر و به‌هه‌ڵمه‌تترمان له‌وان له‌ناو بردووه، ئیتر به‌سه‌رهات و ڕووداوی پێشینان به‌سه‌رچووه و تێپه‌ڕ یووه.
(9) خۆ ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؟ له وه‌ڵامدا به‌دڵنیایی ده‌ڵێن: هه‌ر زاتی باڵاده‌ست و زانا دروستی کردوون.
(10) ئه‌و خوایه‌ی که زه‌وی کردووه به لانکه‌ی ژیانتان، ڕێگه‌وبانی تیایدا بۆ ئاسان کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مه‌به‌ست و ژیانتان ئاسان و ئاسووده بکه‌ن.