(1) (1) و (2) چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سوره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14)پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که له توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌مووی گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
(2) (1)و (2) به‌یه‌که‌وه‌یه.
(3) ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌یزانیت خوای باڵاده‌ست و کاربه‌جێ وه‌حی و نیگا ده‌نێرێت بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم و بۆ پێغه‌مبارانی پێش تۆیش ڕه‌وانه کراوه، له لایه‌ن خوایه‌کی باڵاده‌ست و داناوه.
(4) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌رو خاوه‌نێتی، بێگومان ئه‌و خوایه به‌رز وبڵندو گه‌وره‌و شکۆداره.
(5) ئاسمانه‌کان لای سه‌رویانه‌وه نزیکه له‌به‌ر گه‌وره‌یی و شکۆداری ئه‌و زاته له‌ت ببن و لێك بترازێن، هاوکات فریشته‌کان سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگاریانن، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئیماندارانی سه‌رزه‌وی، دڵنیا و ئاگاداربن که به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره هه‌ر ئه‌و لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(6) ئه‌وانه‌ش له جیاتی ئه‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پاڵپشت و پشتگیر، ئه‌وانه خوا چاودێره به‌سه‌ریانه‌وه وه‌نه‌بێت تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم کرابیت به سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ریانه‌وه.
(7) ئا به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌یزانیت قورئانێکی عه‌ره‌بی پاراومان به وه‌حی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ککه و ده‌وروبه‌ری (که هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه) ئاگادار بکه‌یت، به‌تایبه‌ت ئاگادار‌و هۆشیاریان بکه‌ین له ڕۆژی کۆکردنه‌وه که هیچ گومانی تێدا نیه، (ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه)، ده‌سته‌یه‌کیان بۆ به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن و ده‌چنه ناو به‌هه‌شته‌وه، ده‌سته‌که‌ی تریان بۆ ناو دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێت.
(8) ئه‌گه‌ر خوا ویستی ببوایه هه‌موویانی ده‌کرده میلله‌تێکی یه‌ك پارچه (هه‌مووان به‌ناچاریی ئیمه‌ندارو چاك ده‌بوون) به‌ڵام ویستی وایه هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت، ده‌یخاته سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی و به‌هه‌شتی خۆیه‌وه، سته‌مکارانیش هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێکیان نابێت.
(9) ئایا بێجگه له خوا پشتیوانی تریان بۆ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه؟ که‌وابوو هه‌ر خوا خۆی پشتیوانه‌و هه‌ر خوا خۆی مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه و هه‌ر خۆیشی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه!
(10) له‌هه‌ر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازتان بوو، ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ خوا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه خوای په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.