(21) ئه‌وسا به‌غه‌مباریه‌وه به‌پێستی خۆیان ده‌ڵێن: بۆچی شایه‌تیتان له‌سه‌رداین خۆ زه‌ره‌رتانه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن، ئه‌و خوایه ئێمه‌ی هێناوه‌ته گوفتار که ده‌توانێت هه‌موو شتێک بهێنێته قسه و گفتوگۆ، هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون و هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆخوا چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!).
(22) ئێوه کاتی خۆی ئه‌ونده غه‌ڕڕا بوون، گوناهو تاوانه‌کانتان نه‌ده‌شارده‌وه، چونکه مه‌ترسیتان نه‌بوو که گوێتان و چاوتان و پێستتان شایه‌تیتان له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام گومانتان وابوو که به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگادار نیه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(23) ئا ئه‌وه‌بوو گومانی ناپه‌سه‌ندتان که بووتان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارتان؛ ئێستا بوو به‌هۆی داخزان وتیاچوونتان و به‌وهۆیه‌وه چوونه ڕیزی زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
(24) جا ئه‌گه‌ر به‌ناچاری خۆگری بنوێنن، ئه‌وه ئاگر جێگه‌یانه، ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن و چاوپۆشی بکه‌ن چاوپۆشیان لێناکرێت و داوایان لێوه‌رناگیرێت.
(25) ئه‌وانه به‌هۆی تاوان و سه‌رکه‌شیانه‌وه که‌سانێکمان کرده هاوه‌ڵیان که کاروکرده‌وه‌ی ڕابردوو داهوتوویان بۆ بڕازێننه‌وه، تا سه‌رئه‌نجام بڕیاری تۆڵه ئه‌مانیشی گرته‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵانی پێش ئه‌مان له په‌ری و ئینسانه‌کان، به‌ڕاستی هه‌ر هه‌موویان زه‌ره‌رمه‌ند و دۆڕاون.
(26) بێ باوه‌ڕان ده‌یانوت: گوێ مه‌گرن بۆ ئه‌م قورئانه و بیکه‌ن به‌گاڵه و هه‌را و هوریا (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ده‌ست ناحه‌زانه‌وه‌یه ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێت) بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه زاڵ ببن و بیبه‌نه‌وه.
(27) (ئه‌و جۆره که‌سانه بۆ کوێ ده‌چن) که‌وابوو سوێند به‌خوا هه‌ر ده‌بێت تاڵاوی سزای سه‌خت بکه‌ین به‌گه‌رووی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، له ئاینده‌شدا به خراپتر له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین.
(28) ئا ئه‌وه‌یه پاداشتی دوژمنانی خوا هه‌ر ئاگره‌که‌ی دۆزه‌خه، که ماڵ و نیشته‌جێی هه‌میشه‌ییانه، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌رسه‌ختانه به‌ره‌نگاری ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌کرد.
(29) له قیامه‌تدا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: په‌روه‌ردگارا، ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌مان نیشان بده له په‌ری و ئاده‌میزاد که گومڕایان کردین بیانخه‌ینه ژێر پێمانه‌وه، تا هه‌ر له ژێره‌وه بن.