(59) به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، هیچ گومانیشی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئیمان و باوه‌ڕناهێنن و باوه‌ڕیان پێی نیه.
(60) ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا‌و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئایینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
(61) خوا ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه شه‌وی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونه‌ته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌خشنده‌ی و نازو نیعمه‌تی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.
(62) ئه‌و زاته خوای ئێوه‌یه و په‌روه‌ردگارتانه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، ئیتر ئێوه به‌ره‌و کوێ ده‌برێن؟ چۆن لاده‌درێن له له‌به‌رنامه‌که‌ی؟
(63) هه‌ر به‌و شێوه‌یه لاداربوون ئه‌وانه‌ی که له پێش ئه‌مانه‌وه دژایه‌تی ئایات و فه‌رمانه‌کانی خوایان ده‌کرد و له ڕێبازه‌که‌ی لایان ده‌دا و دژایه‌تیان ده‌کرد (به‌ڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان به‌سه‌ر هات؟!).
(64) خوا ئه‌و زاته‌یه که زه‌وی بۆ کردوون به شوێنی سره‌وتن و ژیان و حه‌وانه‌وه، ئاسمانیشی به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگرتووه، ڕووخسار‌و شێوازتانی نه‌خشاندووه، به‌جوانترین شێوه‌ش نه‌خشاندویه‌تی، له ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، جا ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، پاک و بێ گه‌رد و بڵنده ئه‌و خوایه‌ی که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.
(65) ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌ر زیندووه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، که‌وابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو به‌و بێت، ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌رنامه و ئاینه‌که‌ی ئه‌و بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.
(66) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قه‌ده‌غه‌م لێکراوه ئه‌و شتانه بپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا هانا و هاواری بۆ ده‌به‌ن، له کاتێکدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر ئاشکرام له لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه پێگه‌یشتووه و من فه‌رمانم پێ دراوه به ملکه‌چی خۆم بده‌مه ده‌ست په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان.