(50) ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن: باشه، مه‌گه‌ر پێغهمبهرهکانتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه، ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان؟ هه‌مووان به‌یه‌کده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڵێ، ڕاسته، ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن: ده‌ی که‌وابوو هه‌ر داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه، بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران به‌هیچ ناچێت، تازه هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت.
(51) به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان و ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه سه‌ر ده‌خه‌ین، له ژیانی دنیادا هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه‌ش که شایه‌ته‌کان شایه‌تی ده‌ده‌ن (فریشته‌کان شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌ده‌ن، پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ بانگخوازان ده‌ده‌ن بانگخوازان شایه‌تن له‌سه‌ر خه‌ڵکی)
(52) له‌و ڕۆژه‌دا سته‌مکاران تکاو پاڕانه‌وه‌یان بێ سووده و که‌ڵکیان پێناگه‌یه‌نێت، نه‌فرین هه‌ر بۆ ئه‌وانه و هه‌ر بۆ ئه‌وانیشه جێگه‌ی ناسازو ناخۆش.
(53) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه هیدایه‌ت و ڕێنموویمان به‌خشی به مو‌سا و ته‌وراتیشمان هێشته‌وه له‌ناو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن و پابه‌ندی بن.
(54) کردوشمانه به‌هۆی ڕءنموویی و یادخستنه‌وه بۆ خاوه‌ن بیر و هۆشه‌کان.
(55) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئارام و خۆڕاگربه، چونکه به‌ڕاستی به‌ڵێن و واده‌کانی خوا هه‌ر دێته‌دی، داوای لێخۆش‌بوونیش بکه بۆ گوناهه‌کانت، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریشت به‌رده‌وام ئه‌نجام بده، به تایبه‌ت له ده‌مه و ئێواران و ده‌مه و به‌یانیاندا.
(56) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌رکه‌شانه ده‌که‌ن و، به نه‌شاره‌زایی له ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌دوێن بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزیان پێ بێت، ئه‌وانه ته‌نها له سینه‌یاندا خۆ به‌ل زانین هه‌یه، به‌مه‌رجێک هیچ کات ناگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی که هه‌یانه، که‌واته تۆ په‌نا بگره به خوا له شه‌ڕی خوانه‌ناسان چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و بینایه.
(57) به‌ڕاستی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی له دروستکردنی خه‌ڵکی زۆر گه‌وره و گرنگتره، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه تێناگه‌ن و په‌ی پێ نابه‌ن و نایزانن.
(58) که‌سانی کوێر له به‌رامبه‌ر چاوساغه‌وه، وه‌ک یه‌ک نین، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که تاوان و گوناهـ ده‌که‌ن (چوونیه‌ک نین)، که‌چی زۆر که‌م خه‌ڵکی تێده‌فکرن و بیرده‌که‌نه‌وه و به‌راورد ده‌که‌ن.