(34) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کاتی خۆی یوسف به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆری بۆ هێنان تا ڕێبازی خواناسی بگرنه‌به‌ر، که‌چی به‌رده‌وام له گوماندا بوون، به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و ئاینه‌ی که بۆی هێنابوون، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌فاتی کرد، ئه‌وسا وتتان: ئیتر ته‌واو هه‌رگیز خوا دوای ئه‌م پێغه‌مبه‌ری تر نانێرێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا که‌سانی سه‌رکه‌ش و گوناهکار و دڵ دانه‌مه‌زراو ڕاڕا گومڕا ده‌کات.
(35) ئه‌و که‌سانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ هاتبێت، ئه‌م مجاده‌له و گفتوگۆیه زۆر بێزراو تاوانه لای خوا و لای ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان هێناوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن دڵێکی خۆبه‌زل زان و ڕق ئه‌ستوور و سته‌مکاردا.
(36) ئا له‌و گه‌رمه‌ی قسه‌ی ئیمانداره‌دا فیرعه‌ون به هامانی وت: ئه‌ی هامان بورجێکی به‌رزم بۆ دروست بکه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک هۆکارم ده‌ست بکه‌وێت!!...
(37) هۆکاری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمانه‌کان، تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زا ببم تا سه‌ردانێکی خوای مو‌سا بکه‌م و بیبینم!! هه‌رچه‌نده من دڵنیام که درۆزنه!!، ئابه‌و شێوه‌یه کاروکرده‌وه ناشیرینه‌کان لای فیرعه‌ون جوانکراو، له ڕێبازی ڕاست و دروست لادرا، بێگومان پیلان و نه‌خشه‌ی نادروستی فیرعه‌ون هه‌ر له زه‌ره‌ردایه.
(38) ئه‌و که‌سه‌ی که ئیمانی هێنابوو دووباره هاته‌وه قسه وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌که‌م شوێنی من بکه‌ون به‌قسه‌ی من بکه‌ن ڕێنموویتان ده‌که‌م بۆ ڕێبازی سه‌رفه‌رازی و چاکه و چاکه‌کاری.
(39) ئه‌ی قه‌وم و هۆزم بێگومان ژیانی ئه‌م دنیایه ته‌نها بریتیه له ڕابوردنێکی که‌م، به‌ڕاستی ژیانی پاشه ڕۆژ و داهاتوو، هه‌ر ئه‌و شوێنی ئومێد و ئارام گرتن و حه‌سانه‌وه‌یه بۆ ئیمانداران.
(40) ئه‌وه‌ی گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی کردبێت، ته‌نها به‌قه‌ده‌ر هه‌ڵه و گوناهه‌که‌ی خۆی تۆڵه‌ی لێده‌سێنرێت، ئه‌وه‌ش که چاکه‌ی کردووه له پیاوان و ئافره‌تان، له کوڕان و له کچان له‌کاتێکتدا که خاوه‌نی باوه‌ڕی دامه‌زراون، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و بێ سنوور و بێ حساب ڕزق و ڕۆزی ههمهجۆر و هه‌مه چه‌شنیان پێده‌به‌خشرێت.