(75) ئه‌وسا ئیتر فریشته‌کان ده‌بینیت ده‌وری ته‌ختی - شاهی شاهانیان - داوه و سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگاریانن و حه‌ق و دادوه‌ری له نێوان هه‌موواند جێبه‌جێ کرا، ئینجا به یه‌کده‌نگ له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وترێت: الحمد لله ڕب العالمین.
(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده..
(2) هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و شاره‌زا و زاناوه‌یه.
(3) هه‌میشه ئه‌و زاته لێ‌خۆش بووی گوناهه، وه‌رگری ته‌وبه و په‌شیمانیه له به‌نده گوناهباره‌کانی تۆڵه‌سێنه‌ره زۆر به‌سه‌ختی له یاخی بووان و سته‌مکاران، ده‌سته‌ڵاتداره و خاوه‌ن و به‌خشێنه‌ری ناز و نیعمه‌ته‌کانه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
(4) هیچ که‌س له به‌رامبه‌ری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خواوه موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێ ناکات، جگه له‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و خوانه‌ناس بوون، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) که‌واته ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه و هێزیان فریوت نه‌دات.
(5) پێش ئه‌مانیش (کافرانی مه‌ککه و ئه‌وانه‌ی له دوایان دێن) قه‌ومی نوح و گه‌لێ ده‌سته و گرۆی تریش باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، هه‌ر گه‌لێک په‌لاماری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌دا تا ده‌ستگیری بکات و ئازاری بدات و له به‌رنامه‌که‌ی کای بدات، هه‌روه‌ها موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق داپۆشن و نه‌یهێڵن، جا منیش پێچامنه‌وه و له‌ناوم بردن، بڕوانن چۆن تۆڵه‌یه‌کم لێسه‌ندن!
(6) ئا به‌و شێوه‌یه بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) چه‌سپا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن.
(7) ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش و ته‌ختی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌گرن، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه، که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه.