(11) هه‌روه‌ها ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێدراوه هه‌ر خوا بپه‌رستم و له‌هه‌موو ژیانمدا ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری دین و ئاین و به‌رنامه‌ی ئه‌و بم.
(12) فه‌رمانیشم پێدراوه که یه‌که‌مین که‌س بم له خواپه‌رستی و ئیسلامه‌تی و دینداریدا.
(13) هه‌روه‌ها بڵێ: من زۆر ده‌ترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مه‌ترسی و سامناك، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌م له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم.
(14) بڵێ: من ته‌نها هه‌ر خوا ده‌په‌رستم و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و ده‌بم.
(15) جا ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان چی ده‌په‌رستن جگه له‌و خوایه، بیپه‌رستن و پێیان بڵێ: بێگومان خه‌ساره‌تمه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان و خاو و خێزانیان له ده‌ستچووه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاگادار بن: که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندی ئاشکراو زیانی دیار‌و ڕوون.
(16) ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون، له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه، ئابه‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن.
(17) جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن، جگه له خوای په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا، مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه، ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م...
(18) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون، ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن.
(19) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که به‌هۆی خراپی و خوانه‌ناسیه‌وه بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته)... ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه؟!
(20) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و دیندار بوون کۆشک و ته‌لاری چه‌ند نهۆم که ژووره‌کانی له‌سه‌ریه‌کن بۆیان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر به به‌رده‌م ئه‌و کۆشکانه‌دا جاریه، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خوایه، بێگومان خوایش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر.
(21) ئایا تۆ نه‌تبینیوه‌و سه‌رنجت نه‌داوه: به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، له‌وه‌ودوا له‌ناو ناخی زه‌ویدا کۆی ده‌کاته‌وه، پاشان به‌شێوه‌ی کارێز وکانی ده‌ریده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه کشتوکاڵی ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌روێنێت، ئینجا وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌کات، جا به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند.