(45) خۆ ئه‌گه‌ر خوا تۆڵه‌ی له خه‌ڵکی بسه‌ندایه له سه‌ره‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی نادروستیاندا، هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی نه‌ده‌ما، به‌ڵام خوا ئه‌وه‌نده به‌په‌له نیه له تۆڵه‌سه‌ندن، به‌ڵکو دوایان ده‌خات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێك ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئه‌و کاته خوای گه‌وره بینایه به به‌نده‌کانی (کار‌و کرده‌وه‌یانی هه‌موو له‌به‌رده‌ست دایه).
(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
(2) سوێند به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیایه‌تی...
(3) به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له فرستاده و پێغه‌مبه‌رانیت...
(4) له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.
(5) ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه...
(6) بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هۆزێکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه که باو‌و باپیرانیان بێ‌دار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایی ماونه‌ته‌وه.
(7) سوێند به خوا به ڕاستی بڕیاری خوا هاته دی له‌سه‌ر زۆربه‌یان که دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌ین لێیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن (به‌هۆی سه‌رسه‌ختی و گوێ نه‌گرتنیانه‌وه).
(8) به‌ڕاستی هه‌ر ده‌ڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گه‌ردنیان و له ژێر چه‌ناگه‌یان توندکراوه و به ناچاری سه‌ریان به‌رز ڕاگیراوه و ئه‌م لاولایان پێناکرێت و به‌رپێی خۆیان نابینن.
(9) هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستمان له به‌رده‌میانه‌وه و له پشتیانه‌وه داناوه، په‌رده‌شمان هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (مه‌به‌ست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شه که له ده‌روونیاندا هه‌یه و نایه‌ڵێت ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزنه‌وه) ئیتر ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی نابینن.
(10) ئه‌وانه چونیه که بۆیان، بێداریان بکه‌یته‌وه یان بێداریان نه‌که‌یته‌وه، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
(11) بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێ‌دار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون، له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن، به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه.
(12) بێگومان هه‌ر ئێمه مردووه‌کان زیندوو ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رچی کردوویانه و ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌کانیشیاندا، هه‌موو شتێکمان له کتێبێکی ئاشكرادا (تۆمارگه‌ی تایبه‌تدا) به‌وردی تۆمار و ئامارکردووه.