(63) خه‌لکی پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆژی قیامه‌ت (که‌ی به‌رپا ده‌بێت) پێیان بڵێ: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر: (کاتی به‌رپابوونی) هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێ، جا تۆ چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت زۆر نزیکیش بێت.
(64) بێگومان ئه‌و خوایه نه‌فرینی کردوه له کافره‌کان (له ڕۆژه قیامه‌تیشدا) دۆزه‌خێکی زۆر گه‌رمی بۆ ئاماده کردوون.
(65) بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌بێ بژین، له‌وێش نه پشتیوانێك شکده‌به‌ن فریایان بکه‌وێت نه که‌سێك ڕزگاریان بکات.
(66) ڕۆژێك دێت ڕوخساریان ئه‌م دیودیوی پێده‌کرێت له‌ناو ئاگردا (تا چاك ببرژێن و بسوتێن) (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن): ئای خۆزگه فه‌رمانبه‌رداری خوا بووینایه، گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بووینایه.
(67) (هه‌روه‌ها) ده‌ڵێن: ئێمه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاغا‌و گه‌وره‌کانمان بووین، هه‌ر ئه‌وان ڕێگه‌و ڕێبازی (ڕاستیان) له ئێمه شێوان و ون کرد (خوا ڕسوایان ده‌کات).
(68) په‌روه‌ردگارا: دووبه‌رابه‌رو دوو جه‌ندابه سزای ئه‌وان بده‌و نه‌فرینێکی زۆر بێئه‌ندازه‌یان لێ بکه.
(69) ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که ئازاری موسایان دا (تۆمه‌تیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ست) خوای گه‌وره‌ش (له‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌یان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وه ئه‌و لای خوا زۆر به‌ڕێزو ئازیزه.
(70) ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه قسه و گوفتاری به‌جێ و به‌سوود بکه‌ن.
(71) (ئه‌وسا ئیتر) کرده‌وه‌کانتان چاك و به‌جێ و په‌سه‌ند ده‌کات، له گوناهه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وه ئیتر سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌راز‌یه‌کی بێ ءه‌ندازه‌و بێ سنووری به‌ده‌ست هێناوه.
(72) ئێمه ئه‌مانه‌تی (عه‌قیده و بیروباوڕ، ئه‌مانتی سه‌رپشکیمان) نیشانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و کێوه‌کان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌مانه‌ته بن)، به‌ڵام هه‌مووان ده‌ستیان پێوه‌ناو ترسان لێی (هه‌ر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سه‌رپشك نه‌بن) که‌چی ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و گرتیه ئه‌ستۆی، به‌ڕاستی زۆر سته‌مکار و نه‌فام بوو (ئه‌گه‌ر زۆرینه ڕه‌چاو بکه‌ین).
(73) تا خوا سزای پیاوان و، وه ئافره‌تانی دووڕوو، وه هاوه‌ڵپه‌رستان له پیاوان و له ئافره‌تان بدات، هه‌روه‌ها ته‌وبه‌و په‌شیمانی له پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار وه‌رده‌گرێت، بێگومان خوای گه‌وره (بۆ ئه‌وان) زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه.