(55) (ئافره‌تان) چاوپۆسییان لێده‌کرێت و قه‌یناکا باوانیان بیانبینن، یان کوڕه‌کانی خۆیان، یان براکانیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئه‌و ئافره‌تانه‌یان (که ئیشیان بۆ ده‌که‌ن له ماڵدا)، یان ئه‌وکه‌سانه‌ی که له ماڵه‌کانیاندا ده‌ژین، له خوا بترسن (ئه‌و سنوورانه‌ی که بۆی داناون مه‌یشکێنن)، بێگومان خوا شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.
(56) به‌ڕاستی خوا‌و فرێشتهکانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).
(57) بێگومان ئه‌وانه‌ی ئازاری خوا‌و پێغه‌مبه‌ه‌که‌ی ده‌ده‌ن (مه‌به‌ست ئازاردانی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم) یان ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن و کوفر ده‌که‌ن و جوێنی پێده‌ده‌ن) خوا نه‌فرینی لێکردوون له دونیا‌و قیامه‌تدا سزایه‌کی زۆر خه‌جاڵه‌تئاوه‌رو سه‌رشۆڕکه‌ریشی بۆ ئاماده کردوون.
(58) ئه‌وانه‌ش که ئازاری پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار ده‌دن بێئه‌وه‌ی تاوانێکیان ئه‌نجامدابێت، ئه‌وانه بوختان و گوناهو تاوانێکی ئاشکرا ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
(59) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (له که‌م و کووڕی ڕابوردووتان خۆش ده‌بێت).
(60) ئه‌گه‌ر دووڕووه‌کان و دڵ بیماره‌کان و پڕوپاگه‌نده‌چیه‌کان له مه‌دینه‌دا کۆڵ نه‌ده‌ن، مۆڵه‌ت و هانی تۆ ده‌ده‌ین که تۆڵه‌یان لێ بسێنیت، (له‌وه‌ودوا زۆربه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌یت)و که‌مێکیان نه‌بێت له شاردا نه‌میننه‌وه.
(61) (ئه‌وانه) نه‌فرین لێکراون له هه‌رکوێ بژین، ده‌بیت ده‌ستگیر بکرێن و ده‌بێت بکوژرێن، (چونکه له خراپه‌و پیلان و تاوان و کوشتن و دزی و درۆزنی زیاتر هیچیان لێ نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه).
(62) (دژایه‌تی ئه‌و دووڕووانه) له‌به‌رنامه‌ی خوادایه‌و له ڕابوردووشدا ئه‌نجامدراوه، هه‌رگیز گۆڕانکاری نابینی له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا.