(51) هه‌رکامێکیان لابخه‌یت (له هاوسه‌رانت) یا هه‌رکامێکیان نزیک بکه‌یته‌وه، یاخود ئه‌وه‌یان که بته‌وێت و ئه‌وه‌یان که وازت لێ هێنابێ، پێی گونهبار نابیت (چونکه تۆ سته‌مکار نیت) ئا به‌م شێوه‌یه (خوای میهره‌بان ئه‌م بارودۆخه خێزانییه‌ی پێغه‌مبه‌ر باس ده‌فه‌رموێت) تا (خێزانه‌کانت) دڵیان پێی ئارام بگرێت (چونکه ئه‌و هه‌موو ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌ر شانی پێغه‌مبه‌ره، ئه‌وه ده‌خوازێت که جۆره سه‌ربه‌ستییه‌کی هه‌بێت)، هاوسه‌رانیش غه‌م و خه‌فه‌ت نه‌خۆن و (وابزانن که پێغه‌مبه‌ره لێیان زویره) وه هه‌مووان ڕازی بن به‌و بارودۆخه خێزانییه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ر له‌بار و گونجاوه، خا خۆی ده‌زانێ که چی له دڵه‌کاندا حه‌شار داوه، بێگومان هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا زانا و دانایه.
(52) له‌مه‌ودوا هێنانی ئافره‌تانی تر بۆ تۆ حه‌ڵاڵ نیه، یان واز هێنان له هه‌ندێکیان، تا هاوسه‌رانی تر بخه‌یته جێیان، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ته‌وێ بیانخیته جێگه‌ی هاوسه‌رانت سه‌رسام بیت له ڕێك و پێکییان جگه که‌نیزه‌ك، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا چاودێری هه‌موو شتێك ده‌کات.
(53) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چن بۆ سه‌ردانی ماڵه‌کان پێغه‌مبه‌ر مه‌گه‌ر مۆڵه‌تتان بدرێت و مۆڵه‌ت بخوازن، (ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دران بۆ نانخواردنێك) چاوه‌ڕێی پێگه‌یشتنی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر پێنه‌گه‌یشتبوو (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که زوو مه‌چن که هێشتا خواردنه‌که پێنه‌گه‌یشتووه)، به‌ڵام بانگ کران ئه‌وه بچنه ژووره‌وه، خۆتان به گفتوگۆوه سه‌رگه‌رم مه‌که‌ن، چونکه ئه‌و کاره‌تان پێغه‌مبه‌ر ئازار ده‌دات (هه‌رچه‌نده) شه‌رمتان لێده‌کات و (داوای چوونه ده‌ره‌وه‌تان لێ‌ناکات، بێگومان) خوا شه‌رم له (ڕاگه‌یاندنی) حه‌ق و دروستی ناکات خۆ ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئه‌وانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نیه ئازار‌و دڵته‌نگی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا پێش بێنن، هه‌رگز بۆتان نیه هاوسه‌رانی دوای خۆی به هیچ جۆرێك ماره بکه‌ن چونکه ئه‌و کاره‌تان لای خوا زۆر گه‌وره‌یه‌و (زۆر نابه‌جێیه، چونکه ئه‌وان دایکتانن، دایکیش له ڕۆڵه‌ی حه‌رامه).
(54) ئه‌گه‌ر شتێك ده‌رببڕن و ئاشکرای بکه‌ن یان بیشارنه‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕن، ئه‌وا بێگومان خوا به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه (نهێنی و ئاشکرا لای ئه‌و زاته چوون یه‌که).