(23) مه‌ردانێکی زۆر هه‌ن له‌ئیمانداران ئه‌و په‌یمانه‌ی داویانه به خوا، ڕاستیان کرد له‌سه‌ری ژیان و پابه‌ند بوون پێوه‌ی و لایان نه‌دا لێی، جا هه‌یانه په‌یمانه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و مرد له‌سه‌ری، هه‌شیانه چاوه‌ڕوانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕان و لاری ڕووی تێ نه‌کردوون.
(24) تا خوای گه‌وره پاداشتی ڕاسگۆیان به‌هۆی ڕاستیه‌که‌یان بداته‌وه، هه‌روه‌ها سزا‌و تۆڵه‌ی دووڕووه‌کانیش بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، یان تۆبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.
(25) خوا کافرانی تێكشکاند و گێڕانیه‌وه دواوه به‌خۆیان و کینه و بوغزیانه‌وه، هیچ جۆره خه‌یرێکیان ده‌ست نه‌که‌وت، هه‌ر خوا خۆی ئیماندارانی له‌جه‌نگ پاڕاست (هه‌ر خۆێشی به باو باران و له‌شکری تایبه‌تی کافرانی تێكشکان)، جا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا به‌هێزه‌و به‌ده‌سه‌ڵاته.
(26) ئه‌وانه‌ی پشتگیری قوڕه‌یشیه‌کانیان کرد له‌خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان، له‌جووه‌کانی (بنی قریزة) خوای گه‌وره له قڵاکانیان دایگرتن، ترس و بیمی فڕێدایه دڵیان، تا وایان لێهات، ده‌سته‌یه‌کتان کوشتن و ده‌سته‌یه‌کیشتان به‌دیل گرتن.
(27) سه‌ره‌نجام هه‌رچی زه‌وی و زار‌و ماڵ و خانوو سامانێکیان هه‌بوو خوا به‌خشی به‌ئێوه، هه‌روه‌ها شوێنی تریش که‌هێشتا تا ئێستا پێیدا نه‌ڕۆشتوون، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌ڕوات. (به‌پشتیوانی خوای گه‌وره ڕۆژێك دێت، پیلان گێڕان سه‌رشۆڕ و ڕیسوا ده‌کات وه هه‌رچی سامان و ماڵێك که به‌خیانه‌ت و فێڵ به‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌درێته‌وه به‌خاوه‌نه‌کانی... جا ئه‌و ڕۆژه ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی (أحزاب)21-27 ده‌ڵێی ئه‌و ساته‌هاتووه‌ته‌خواره‌وه).
(28) ئه‌پێغه‌مبه‌ر به‌هاوسه‌رانت بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ژیانی دونیا و ڕازاوه‌یه‌که‌یتان ده‌وێت، وه‌رن با هه‌ندێك شتومه‌ك و پاره و سامانتان پێ ببه‌خشم، له‌وه‌ودواش به جوانترین شێوه ده‌ست به‌ردارتان ببم.
(29) خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه خوا و پێغه‌مه‌ره‌که‌ی و پاداشتی ڕۆژی قیامه‌تان ده‌وێت، ئه‌وه دڵنیا بن که خوا بۆ چاکه‌کارانتان پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌کردووه (پێغه‌مبه‌ر هه‌موو هاوسه‌رانی یه‌ك یه‌ك تاقی کرده‌وه هه‌موانیان خوا‌و پێغه‌مبه‌رو پاداشتی قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد).
(30) ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر: هه‌رکه‌س له‌ئێوه به گوناهێکی گه‌وره‌ی ئاشکرا هه‌ستێت، ئه‌وه بابزانێت که دووبه‌رابه‌ر سزا ده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌لای خوا زۆر ئاسانه چونکه ئێوه قه‌درو ڕێزی تایبه‌تیتان هه‌یه.