(16) پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ڕاکردن، سوودبه‌خش نابێت بۆتان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبێن له مردن، یان له‌کوشتن، ئه‌وسا ته‌نها که‌مێك نه‌بێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر که‌مووکۆتایه.
(17) پێیان بڵێ: کێ هه‌یه په‌ناتان بدات له‌خواو پتانپارێزێت له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر بییه‌وێت ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هه‌یه ده‌توانێت به‌ری میهره‌بانی و سۆزی بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان پێ ببه‌خشێت، ئه‌وکاته ئیتر ئه‌وانه جگه له خوا که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات.
(18) به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که کۆسپ و ته‌گه‌ره درووست ده‌که‌ن له‌ئێوه، ئه‌وانه‌ی به براکانیان ده‌ڵێن وه‌رن بۆ لای ئێمه، (خۆتان بدزنه‌وه له سوپای ئیمانداران)، ئه‌وانه ته‌نها که‌م نه‌بێت خۆیان ناخه‌نه ناو تاڵوکه‌ی جه‌نگه‌وه.
(19) به‌رامبه‌ر ئێوه ده‌ست نوقاوو بێ هیمه‌تن، جا کاتێك ترس وبیمی جه‌نگیان بۆ دێت ئه‌وه ده‌یانبینێت، ته‌ماشات ده‌که‌ن، چاوه‌کانیان ده‌سوڕێته‌وه و ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت وه‌ك که‌سێك له‌ترسی مه‌رگ بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا کاتێك ئه‌و ترس و بیمه نه‌ما، زمان درێژه‌کانیان ئازارتان ده‌دن به‌قسه‌ی ڕه‌ق و ناخۆش، له‌کاتێكدا ئه‌وان چاوبرسی و به‌هه‌ڵپه‌ن بۆ پاره، ئائه‌وانه باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، به‌و هۆیه‌وه خوا کرده‌وه‌کانیان پووچ کردنه‌وه، ئه‌وکاره‌ش هه‌میشه بۆ خوا ئاسانه.
(20) ئه‌وانه هێشتا واده‌زانن که له‌شکر و گرۆ و ده‌سته‌کان نه‌ڕۆیشتوون، ئه‌گه‌ر له‌شکری گرۆکان هات، ئاوات ده‌خوازن بریا له‌ناو عه‌ره‌به بیابان نشینه‌کاندا بوونایه‌و له‌وێوه‌هه‌واڵی ئێوه‌یان بپرسیایه!! خۆ ئه‌گه‌ر له‌ناو ئێوه‌دا بوونایه‌ته‌نها که‌م نه‌بێت جه‌نگیان نه‌ده‌کرد.
(21) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا چاکترین نموونه‌ی ته‌واو ڕێك پێك ههیهتا چوی لێ بکه‌ن و شوێنی بکه‌ون، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته، سه‌رفرازی قیامه‌ت ئاواتیانه، هه‌میشه و به‌رده‌وام یادی خوا به زۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زمانیان پاراوه به‌یادی ئه‌و.
(22) کاتێك ئیمانداران ئه‌و هه‌موو ده‌سته و گرۆهانه‌یان بینی وتیان: ئه‌مه ئه‌وه‌یه که خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌ڵێنی پێداوین (که‌ئاوا دژایه‌تی ئایینه‌که‌ی ده‌کرێت و کافران ودووڕووه‌کان نه‌خشه‌و پیلان ده‌کێشن بۆ ڕیشه‌که‌ن کردنی)، دیاره که خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕاستیان فه‌رموو له‌پێش هاتنیدا، بێگومان ئه‌و دژایه‌تییه باوه‌ڕو ملکه‌چی نه‌بێت هیچی تری بۆ زیاد نه‌کردن (واته‌سوورتر بوون له‌سه‌ر ئیمان).