(253) ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی (باسکران) ڕێزی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هاندێکی تریاندا، هه‌یانه خوا گفتوگۆی (یه‌کسه‌ری) له‌گه‌ڵدا کردووه (وه‌ک مو‌سا) و پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکیانی به‌رز کردۆته‌وه به چه‌نده‌ها پله (وه‌ک محمد (صلی الله علیه وسلم) و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان به‌خشیووه به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، (وه‌ک زیندووکردنه‌وه‌ی مردوو، چاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی زگ‌ماک،.. هتد به‌ویستی خوا) و پشتگیریمان کردووه به فریشته‌ی سرووش که (جوبره‌ئیل)ه، خۆ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه (ئه‌و خه‌ڵکه هه‌مووی باوه‌ڕدار ده‌بوون)، دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان جه‌نگیان دژبه‌یه‌ک نه‌ده‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ئاشکرایان (له‌سه‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ران) بۆ هاتبوو، به‌ڵام دووبه‌ره‌کی که‌وته نێوانیانه‌وه، هه‌ندێکیان ئیمان و باوه‌ڕی هێناو، هه‌ندێکیشیان بێ باوه‌ڕ بوو، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه جه‌نگیان دژ به‌یه‌ک نه‌ده‌کردو یه‌کتریان نه‌ده‌کوشت، به‌ڵام خوا هه‌رچیه‌کی بوێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر ئه‌وه پێش ده‌هێنێت.
(254) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییه)ی که پێمان به‌خشیوون؛ ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری تیادانیه، (ئه‌و ڕۆژه) بێ باوه‌ڕان هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.
(255) خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوهکانیهتی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستا‌و داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانستهکانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه.
(256) به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا)، چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ (که بریتیه له: هه‌موو ڕێگه‌و ڕێباز‌و هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێک)و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه، که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه.