(7) (بیریان بخه‌ره‌وه که ئێمه) په‌یمانمان له‌پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه په‌یمانی یه‌کتاپه‌ره‌ستی، په‌یمانی گه‌یاندنی بانگه‌وازی خوا، به‌تایبه‌ت تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه‌وسلم) و له‌نوح و ئیبراهیم و مو‌سا و عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، بێگومان په‌یمانێکی به‌هێز و بته‌ومان لێ وه‌رگرتن...
(8) تا له‌ڕۆژی قیامه‌تدا، خوا پرسیار بکات له‌ڕاستگۆیان ده‌رباره‌ی ڕاستیه‌که‌یان (واته له پێغه‌به‌ران ده‌رباره‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان)، بۆ کافرانیش سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی به‌ئێشی ئاماده‌کردووه.
(9) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه یادی نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان (مه‌به‌ست جه‌نگی خه‌نده‌قه که خوای گه‌وره فریای ئیمانداران که‌وت)، کاتێك سه‌ربازانی کوفر هاتنه سه‌رتان ئێمه‌ش ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز و سه‌ربازانێکمان نارده‌سه‌ریان که نه‌تانده‌بینین، خوای گه‌وره‌بینا بوو به‌هه‌وڵ و کۆششتان (چۆن پاسه‌وانیتان ده‌کرد، چۆن ئه‌و چاڵه‌قووڵ و درێژه‌تان هه‌ڵکه‌ند هتد).
(10) کاتێکیش دوژمنان له‌سه‌رو خوارتانه‌وه هاتنه سه‌رتان، کاتێکیش چاوه‌کان ئه‌بله‌ق بوون، دڵه‌کان گه‌شتبوونه گه‌روو، گومانی جۆراو جۆرتان ده‌برد به‌به‌ڵێنه‌کانی خوای گه‌وره (به‌سه‌رکه‌وتنی ئیمانداران).
(11) له‌وێدا ئیمانداران تاقی کرانه‌وه و تووشی ته‌نگانه و سه‌ختیه‌کی زۆر توند‌و به‌هێز بوون، تووشی دڵه‌له‌رزه‌یه‌کی زۆر سه‌خت کران.
(12) کاتێکیش دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشی گومانی تێدابوو ده‌یانوت به‌ڵێنی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ته‌نها بۆ خه‌ڵه‌تاندن بوو، هیچی تر نه‌بوو؟!
(13) کاتێكیش هه‌ندێك له دووڕووه‌کان وتیان: ئه‌ی خه‌ڵکی یثریب، ئه‌مه هیچ شوێنی ئێوه نییه، بگه‌ڕێنه‌وه ناوشار، ده‌سته‌یه‌کێش له‌وان مۆڵه‌تیان له‌پێغه‌مبه‌ر ده‌خواست و ده‌یانوت: ماڵه‌کانمان به‌ده‌ره‌وه‌یه (گوایه دوژمن به‌ئاسانی ده‌توانێت هه‌ڵکوتێته سه‌ری)، له‌ڕاستیدا وانییه، ماڵه‌کانیان به‌ده‌ره‌وه‌نین (دوژمن ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێبه‌رێت)، ته‌نها ڕاکردنیان مه‌به‌سته‌و هیچی تر.
(14) خۆ ئه‌گه‌ر له‌شکری دوژمنان له‌چوارلای یثریبه‌و ه‌بچونایه‌ته سه‌ریان، له‌وه‌و دوا داوای جه‌نگیان لێبکرایه دژی موسوڵمانان، ئه‌وه‌ده‌چوون به‌ده‌مییه‌وه، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت وه‌ڵامه‌که‌یان دوانه‌ده‌خست.
(15) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی زووتر ئه‌وانه په‌یمانیان به‌خوای گه‌وره دابوو پشت هه‌ڵنه‌که‌نن له‌کاتی به‌ره‌نگاری دوژمن‌دا، بێگومان به‌ڵێنێك به‌خوا درابێت لێی ده‌پرسرێته‌وه.