(1) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌خوا بترسه‌و به‌رده‌وام به‌له‌سه‌ر ته‌قواو پارێزکاری، هه‌رگیز ملکه‌چی بێ باوه‌ڕان و دوورووه‌کان مه‌به (که‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ڕاست وێڵت بکه‌ن، چونکه) به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
(2) به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌و (ڕێنموونییانه) بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌نیگا بۆت ڕه‌وانه‌ده‌کرێت، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ئاگاداره به‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(3) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پشت به‌خوا ببه‌سته، ته‌نها خوا به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بێت.
(4) خوا دوو دڵی دروست نه‌کردووه له ده‌روونی هیچ که‌سێکدا (دوو بیروباوه‌ڕ جێی نابێته‌وه)، که‌واته هاوسه‌رانیشتان که به‌ده‌م پێیان ده‌ڵێن: (ئێوه له‌جێی دایکمانن) به‌و قسه‌یه نابنه دایکتان، ئه‌وانه‌ش به کوڕی خۆتانی ده‌زانن (له کاتێکدا ڕاستیه‌که‌ی وا نیه)، خوا حه‌ق وێژه‌و هه‌ر ئه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست، نیشانی (به‌نده‌کانی) ده‌دات.
(5) ئه‌و کوڕانه به‌ناوی باوکی خۆیانه‌وه ناویان به‌رن و بانگیان بکه‌ن، ئه‌وه په‌سه‌نده لای خوا، ئه‌گه‌ر باوکیانتان نه‌ده‌ناسی، خۆ برای دینیتانن، سه‌ربه ئێوه‌ن و له ئێوه‌ن (ئه‌گه‌ر دوور له‌سووکایه‌تی) هه‌ڵه‌یه‌کتان کرد ئه‌وه قه‌یناکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دڵتاندا، نیه‌تێکی ناپاک هه‌بێت بۆ سووکایه‌تی پێکردنیان ئه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی ده‌بێت، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه (له‌هه‌ڵه‌کانتان ده‌بوورێت، ئه‌گه‌ر لێی په‌شیمان بنه‌وه).
(6) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نزیکتره به‌ئیمانداران له‌خودی خۆیان (واته‌ده‌بێت له‌خۆیان زیاتر خۆشیان بوێت و فه‌رمانه‌کانی له‌سه‌رو فه‌رمان و داخوازی خۆیانه‌وه‌بێت) خێزانه‌کانیشی دایکیانن (دایکی ئیماندارانن، دایکی مه‌عنه‌ویانن) خزمانیش هه‌ندێکیان له‌هه‌ندێکی تریان له‌پێشترن، له‌ققورئانی خوادا، له‌ئیمانداران و کۆچبه‌ران، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دۆستان و خزامان و ئاشنایانی خۆتان کارێکی چاك ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و چاکه‌یه‌تان له‌نامه‌ی کرده‌وه‌کانتاندا بۆتان تۆمار کراوه.