(29) ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر و مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردون. هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڕاستی خوا به‌کارو کرده‌وه‌تان زۆر ئاگاداره.
(30) ئه‌و شتانه ده‌ریده‌خه‌ن که: بێگومان هه‌ر خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڕاستی هه‌رچی خه‌ڵکی له‌باتی و ناحه‌قیه، دڵنیا بن خوا هه‌ر خۆی هه‌میشه به‌رز و پایه بڵندو گه‌وره‌یه.
(31) ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی خوا دهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن.
(32) کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌ی هاوه‌ڵگه‌رو کاره‌کان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت، ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه.
(33) ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێک بترسن که باوک فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، که‌وابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشته‌یان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا.
(34) به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، بارانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یبارێنێت، ده‌زانێت چی له سکی دایکاندا هه‌یه، هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی چی به‌سه‌ردێت و چی ده‌ست ده‌که‌وێت (له‌به‌رهه‌می مادی دنیایی یان له زه‌خیره و توێشووی قیامه‌ت)، هیچ که‌سیش نازانێت له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌ک ده‌مرێت و کۆتای به‌ژیانی دێت (هه‌روه‌ها کاتی مردن و چۆنیه‌تیه‌که‌یشی شاراوه‌یه) به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه و ئاگاداره.