(238) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و پارێزگاری له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ند (که نوێژی عه‌سره) هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ستن به ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کان بۆ خوا به‌گه‌ردن که‌چیه‌وه.
(239) ئینجا ئه‌گه‌ر ترسان (که نوێژه‌که‌تان وه‌کو پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌هۆی جه‌نگ یان مه‌ترسیه‌که‌وه) ده‌توانن به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه یان به سواری ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌رکاتێک ئه‌مین بوونه‌وه و هه‌ستتان به هێمنی کرد، ئینجا یادی خوا بکه‌ن و (نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن) به‌و شێوه‌یه‌ی که فێری کردوون پێشتر نه‌تانده‌زانی.
(240) ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، (ده‌بێت به‌فه‌رمانی خوا) وه‌سیه‌ت بکه‌ن بۆ هاوسه‌رانیان که تا ساڵێک له ماڵی هاوسه‌ریاندا ڕێزیان لێبگیرێت و به‌خێو بکرێن و ده‌رنه‌کرێن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ویستی خۆیان ده‌رچوون ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده، دڵنیاش بن که خوا باڵاده‌سته (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن)و دانایه (له ڕێنموویی و دانانی سنووره‌کانیدا).
(241) بۆ ژنانی ته‌ڵاقدراو بڕێک سامان و پاره پێویسته له‌سه‌ر پیاوانی له خواترس و پارێزکار.
(242) ئا به‌و شێوه‌یه خوا فه‌رمانه‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه (ده‌رباره‌ی مافی ژنان) بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بیر‌و هۆشتان بخه‌نه‌کار.
(243) ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی له ترسی مردن له ماڵ و شوێنه‌واریان ده‌رچوون، له‌کاتێکدا که هه‌زاره‌ها که‌سیش بوون، (ترسان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن)، خوایش فه‌رمووی پێیان: بمرن! (دوای ئه‌وه‌ی مردن) پاشان زیندووی کردنه‌وه (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه له جیهادو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن مانای ڕزگار بوون له مردن نیه)، به‌ڕاستی خوا خاوه‌نی چاکه‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه (چاوپۆشی له که‌م ته‌رخه‌مییان ده‌کات و مۆڵه‌تیان ده‌دات)، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌ن.
(244) که‌واته ئیتر مه‌ترسن و) له ڕێگه‌ی خوادا بجه‌نگن، چاک بزانن و دڵنیابن به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو زانایه (به هه‌موو گفتوگۆ‌و هه‌وڵ و کۆشش و چالاکی و جیهادو خه‌باتتان).
(245) کێیه ئه‌و که‌سه قه‌رز ده‌دات به‌خوای په‌روه‌ردگار به قه‌رزێکی چاک (به‌خشراوه‌که له ماڵی حه‌ڵاڵ و بێ منه‌ت و نازدار بێت)، خوایش به‌و هۆیه‌وه بۆی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و پاداشتی بێ سنووری پێ ده‌به‌خشێت، (به‌ڕاستی خوایه‌کی به‌ڕێزو دلۆڤانمان هه‌یه، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رنجه ئه‌و شێوازه‌ی که هانی ئیماندارانی پێ ده‌دات، بۆ به‌خشین به یه‌کترو بۆ به‌خشین بۆ ڕزگاری گرۆی ئاده‌میزاد)، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و ده‌رامه‌ت ده‌گرێته‌وه و فراوانی ده‌کات (به حیکمه‌ت و ویستی خۆی) هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.